په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاو ده‌كاته‌وه

په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات له دانیشتنه‌كه‌دا خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند یاسا و پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كات.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 6ـی ئابی 2024، په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌ممه 7ـی ئابی، بڵاو كردوه و به پێی خشته‌كه، له دانیشتنه‌كه‌دا كه كاتژمێر 1:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات، خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند یاسا و پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كات.
بڕیار وایه له دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه‌دا ده‌نگ به پرۆژه‌یاسای خوێندنی زانكۆ حكوومییه تایبه‌ته‌كان بدرێت، هاوكات خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای شاره پیشه‌سازییه‌كانی ژماره (2)ـی ساڵی 2019 بكرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه گفتوگۆ بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ده‌زگه‌ی شه‌هیدان ده‌كرێت و له هه‌مان كاتدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازی یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای سه‌ندیكای ده‌رمانخه‌كانی عێراق ژماره (112)ـی ساڵی 1966 ده‌كرێت.
له كۆتاییدا بڕیار وایه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازی یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پێكهاته‌كه‌ی به پێی ژماره (13)ـی ساڵی 2018 بكرێت.
