فه‌رحان جه‌وهه‌ر: پارته‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه له ده‌ره‌وه پاڵپشتی دارایی ده‌كرێن
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی له عێراق بڕیاری قه‌ده‌غه‌یان بۆ ده‌رچووه، گومانی تێدا نییه په‌یوه‌ندییان به لایه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌یه و كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و لایه‌نه ده‌كه‌ن.
سێشه‌ممه، 6ـی ئابی 2024، فه‌رحان جه‌وهه‌ر، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ده‌بوو له زووه‌وه بڕیاری داخستنی پارته‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه بدرایه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌وان له ده‌ره‌وه پاڵپشتی دارایی ده‌كرێن و حزبی عێراقی و كوردستانی نین.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و بڕیاره‌ی له عێراق بۆ داخستنی ئه‌و پارتانه ده‌رچووه، بڕیاری یاسایین و بڕیارێكی دروسته.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و پارتانه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌ره‌كی په‌یوه‌ندییان هه‌یه كه ئه‌و لایه‌نه ده‌ره‌كییانه لایه‌نی قه‌ده‌غه‌كراون. هه‌روه‌ها په‌كه‌كه ئه‌م پارتانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌كاریان ده‌هێنێت و به ئایدۆلۆژیای خۆی په‌روه‌رده‌یان ده‌كات.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه، په‌كه‌كه نیاز و مه‌رامی خراپی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و بووه‌ته بارگرانییه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌و قه‌واره سیاسییه ده‌ستوورییه.
بەپێی بڕیارێکی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، سێ پارتی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەمەودوا بە هەڵوەشاوە دادەنرێن و بارەگاکانیان دادەخرێت.
بەپێی ناوەڕۆکی ئەو بڕیارە کە وێنەیەکی دەست کوردستان24 کەوتووە، ئاماژە بەوەکراوە، لەسەر داوای فەرمانگەی کاروباری حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان، بڕیاریداوە هەر یەکە لە حزبەکانی (ئازادی دیموکراتی ئێزدی، بەرەی تێکۆشانی دیموکراتی و تەڤگەری ئازادی) هەڵدەوەشێندرێنەوە و بارەگاکانیان دادەخرێت و دەست بەسەر ماڵ و موڵکەکانیاندا دەگیرێت.
ئەو داوایەش لەسەر بنەمای سکاڵایەکی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بووە بەهۆی بوونی چالاکی ئەو حزبانە کە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە کە ئەو پارتە لە عێراق قەدەغەکراوە.
لە بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان ئاماژە بەوەشکراوە، دوای لێکۆڵینەوەی فەرمانگەی کاروباری حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان و زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگری عێراق، ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە ئەو حزابە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە.
هاوکات ئەو بڕیارەی دەستەکە لە 1ـی ئابی 2024 دەرچووە و لەسەر بنەمای یاسای پارتە سیاسییەکانی عێراق دەرچووێندراوە.