ئۆکرانیا ڕووبەڕووی قەیرانی دانیشتوووان بووەتەوە

ژمارەیەک هاووڵاتیی ئۆکرانی
ژمارەیەک هاووڵاتیی ئۆکرانی

ئۆکرانیا ڕووبەڕووی قەیرانی دانیشتوووان دەبێتەوە، چونکە بەراورد بە مردن، لەدایکبوون بە ڕێژەی 1 بۆ 3 لە سەد کەمی کردووە. جەنگ، کۆچ و کۆڕۆنا لە سێ دیارترین هۆکاری ئەو کەمبوونەن.

ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی دانیشتووانی ئۆکرانیا کەم دەکات، ڕێژەی مردن 3 بۆ 1 زیاتر لە لەدایکبوون و بەراورد بە پارساڵیش، ڕێژەکە 9% کەمی کردووە. لەوەتەشی جەنگ بەرپا بووە، ڕێژەی لەدایکبوون 28% کەمی کردووە.

لە نێوان 2021 بۆ 2024 لە نیوەی یەکەمی ئەو دوو ساڵە، لە 132.595 لە دایکبوون بۆ 87.655 کەمی کردووە، واتا جیاوازییەکە لە دەرنەجامی جەنگ بریتییە لە 44.940 کەمتر منداڵ.

لە هەرێم و شارەکانی نزیک لە ڕووسیا و بەرەی شەڕ، کەمترین ڕێژەی لەدایکبوون تۆمار کراوە و لە ناوچەی وەکو لوهانێسک ئۆبلاست یش، لە شەش مانگی ڕابردوو، تەنانەت یەک منداڵیش لە دایک نەبووە.

لەسەردەمی کۆرۆناش، یەک لە دایک بوون بەرامبەر بە دوو مردن تۆمار کرابوون.

ئۆکرانییەکان ساڵی 1991، 52 ملیۆن هاووڵاتیی بوون، ئێستا نزیکەی 33 ملیۆن هاووڵاتین. دەکرێت ئەوش بگوترێت، دەستەبەسەردانگرتنی ڕووسیاش بۆ چەند هەرێمێک یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان.

بە کورتی، بێجگە لە جەنگ و کوژرانی سەرباز و هاووڵاتی ئۆکرانیا، هۆکاری دیکەش هەن، لەوانە کۆچ و کەمیی خواستی وەچە خستنەوە. بەهۆی جەنگیش، حکوومەتی ئۆکرانیا، تێچووی شرکردنی تۆو و هێلکەی سەربازەکان دەگرێتە ئەستۆ.

Fly Erbil Advertisment