جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی لە مەكتەبی سیاسی لە كۆبوونەوەدان

K24 – سلێمانی

كۆسرەت رەسوڵ و بەرھەم ساڵح جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە (ناوەندی بڕیاری)یان لە ناو حزكەیان راگەیاندووە  لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەگەڵ ژمارەیەك لە كەسایەتیەكانی سنووری سلێمانی لە كۆبوونەوەدان.

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "ئەم كۆبوونەوەیە لەسەر داوای ژمارەیەك لە كەسایەتی سلێمانی و دەوروبەری رێكخراوە، داوایان لە ھەردوو جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی كردووە كە ئەو بڕیارەیان لە ناوریزەكانی یەكێتی و ھەرێمی كوردستان نەبێتە ھۆی ئاژاوە و دووبەرەكی، ھەروەھا بارودۆخەكە لەبەرچاوبگرن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "ئەو كەسایەتیانە زۆربەیان دۆست و لایەنگری یەكێتین و لەناو ئەو حزبە قسەیان بە ھەند وەر دەگیرێت".

رۆژی 1 ئەم مانگە كۆسرەت رەسوڵ و بەرھەم ساڵح جێگرانی سكرتێری گشتیی و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ناوه‌ندی بڕیاریان له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا راگه‌یاند.