بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، باج لەسەر چەند شوێنێک هەڵگیران

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، باج لەسەر چێشتخانە و هۆتێل، نەخۆشخانەی تایبەت، سەموونخانە و نانەواخانەکان هەڵگیران.

چوارشەممە 7ـی ئابی 2024، فەرمانگەی مێدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لەسەر بڕیاری پێشووتری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری، باج لەسەر چێشتخانە، هۆتێل، نەخۆشخانەی تایبەت، سەموونخانە و نانەواخانەکان هەڵگیران.

Fly Erbil Advertisment