سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن هێرش دەکاتە سەر ڕووسیا

لە ڕێوڕەسمی ناکازاکی، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن هێرش دەکاتە سەر ڕووسیا، بەڵام باسی بەرپرسیارێتی ئەمەریکای لەو کارەساتە نەکرد.
فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ناکازاکی، جەختی لە گرنگی "تێگەیشتنێکی دروست" و گەیاندنی ڕاستییەکان سەبارەت بە بۆردومانی ئەتۆمی شارەکانی ژاپۆن کردەوە.
کیشیدا وەک هەمیشە باسی بەرپرسیارێتی ئەمەریکای لەو کارەساتە نەکرد.
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن گوتی: هەرگیز نابێت ڕێگە بدرێت کارەساتی ناکازاکی و هێرۆشیما دووبارە ببێتەوە ئەرکی ئێمە وەک تاکە وڵاتێک کە لە شەڕدا تووشی بۆمبی ئەتۆمی بووبێت، بریتییە لە پێشخستنی چالاکانە بۆ بەدەستهێنانی جیهانێکی دوور لە ئەتۆمی تێگەیشتنێکی دروست لەو بابەتە.
جارێکی دیکە کیشیدا ڕووسیای تۆمەتبارکرد بە "هەڕەشە لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی".
هاوکات لە پەیامی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی ڕێوڕەسمەکە خوێندرایەوە، باس لە ڕۆڵی ئەمەریکا لە تەقینەوە ئەتۆمییەکانی هێرۆشیما و ناکازاکی نەکراوە.
پێشتر شیرۆ سوزوکی، سەرۆکی شارەوانی ناکازاکیش لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە خۆی لە باسکردنی ئەمەریکا بەدوور گرت.
جێگای سەرنجە کە باڵیۆزی وڵاتانی جی حەوت ئامادە نەبوون بەشداری لەو ڕێوڕەسمەدا بکەن کە بڕیار بوو لە ناکازاکی ئەنجام دەدرێت، چونکە ئیسرائیل بانگهێشت نەکرابوو.