توێژینه‌وه‌یه‌ك: به‌كارهێنانی كحوول له لایه‌ن باوكانه‌وه، ده‌بێته هۆی زووده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیری له كوڕه‌كانیان

توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات، مادده كحوولییه‌كان كه باوكان به كاری ده‌هێنن، ده‌بێته هۆی زووده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیری له له منداڵه‌كان، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری به‌سه‌ر قۆناغی پێگه‌یشتیانیشی ده‌بێت.
مایكل گۆلدینگ، مامۆستای به‌شی زانست و زانسته‌كانی ده‌رمان له كۆلێژی ڤێته‌رنه‌ری و زانسته پزیشكییه زینده‌گییه‌كان له زانكۆی تێكساس له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و باوكانه‌ی مادده كحوولییه‌كان به كار ده‌هێنن چه‌ندان كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان به جێ ده‌هێڵێت.
مایكل گۆلدینگ باسی له‌وه كردووه، به‌كارهێنانی كحوول له لایه‌ن باوكانه‌وه خێرایی پیربوون له لای منداڵه‌كانیان زیاد ده‌كات، هاوكات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه چه‌ندان نه‌خۆشی بۆماوه‌یی بۆ منداڵه‌كانیان به جێ بهێڵێت.
ناوبراو ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌كارهێنانی كحوول له لایه‌ن باوكانه‌وه ببێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و هه‌وكردنی جومگه‌كن و له‌بیرچوونه‌وه‌ی پێشوه‌خته و په‌ستانی خوێن و به‌رزی چه‌وری و شه‌كره.
گۆلدینگ هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، ده‌ركه‌وتنی ئه‌و نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییانه له لای كوڕان زیاتر به ده‌ر ده‌كه‌وێت. تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌گه‌ر دایك و باوك هه‌ردووكیان ئالووده‌ی به‌كارهێنانی كحوول بن، ئه‌م نه‌خۆشییانه زیاتر و خێراتر له منداڵه‌كانیان به‌تایبه‌ت له كوڕه‌كانیان ده‌ر ده‌كه‌ون.