بهرێوهبهڕی ڕوانگهی سووری بۆ مافهكانی مرۆڤ: ئاڵۆزییەكانی دێرەزوور پلان بۆ دانراوە

K24 – هەولێر:
بهرێوهبهڕی ڕوانگهی سووری بۆ مافهكانی مرۆڤ، دەڵێت: ئاڵۆزییەكانی دێرەزوور پلانی بۆ دانراوە و ئامانجیشی تێکدانی دۆخی قەزاکەیە.
ڕامى عهبدولڕهحمان، بهرێوهبهڕی ڕوانگهی سووری بۆ مافهكانی مرۆڤ، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەجێندایەکی دەرەکی هەیە کە وا دەکات شەڕی هەسەدە و هێزە چەکدارە ناوخۆییەکان بەردەوام بێت.
بهرێوهبهڕی ڕوانگهی سووری بۆ مافهكانی مرۆڤ، دەڵێت: ڕەوشی دێرەزوور زۆر ئاڵۆزە و ڕووسیا هەژموونی خۆی لە ناوچەکە زیاد کردووە.
ئاماژەی بەوە کرد: ڕێککەوتنێک لەنێوان کورد و عەرەبدا هەیە کە بڕیاریانداوە ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی هەسەدەیە بە هاوبەشی بەڕێوەی ببەن.
گوتیشی: ئاڵۆزییەكانی دێرەزوور پلانی بۆ دانراوە و ئامانجیشی تێکدانی دۆخی قەزاکەیە، هەروەها بەشێك لە چەكدارەكان بە ئەنقەست دەیانەوێت لە سنووری دێرەزوور كێشە و ئاڵۆزی دروست بكەن.
لە دژی شەڕی هەسەدە و هێزە چەکدارە ناوخۆییەکان خۆپیشاندان کرا. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە شارۆچکەکانی بیسێرا، هیسان، دیهلە و میهامیدییە، خۆپیشاندان دژی شەڕی هەسەدە و چەکدارە ناوخۆییەکان کرا.
خۆپیشاندەران خوازیاری کۆتایی هێنان بە شەڕ و بەئامانجکردنی خەڵکی سڤیل بوون. لەهەمان کاتدا خەڵکی پێنج گوندی دێرەزور بە هۆی شەڕەوە ئاوارە بوونە.