یەکێک لە تۆمەتبارانی پلانی هێرشکردنە سەر کۆنسێرتەکانی تایلۆر سویفت عێراقییە

K24 – هەولێر:
دەسەڵاتدارانی نەمسا دەستگیرکردنی سێیەم گومانلێکراویان ڕاگەیاند کە پەیوەندی هەبووە بە پلانی هێرشکردنە سەر کۆنسێرتەکانی تایلۆر سویفت لە ڤیەننا کە بە ڕەگەز عێراقییە و تەمەنی 18 ساڵانە.
دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردووە، حکوومەتی نەمسا پلانێکی تیرۆریستی ئاشکرا کرد کە لەلایەن ئەندامانی داعشەوە دەکرێتە سەر کۆبوونەوەی هاووڵاتییان، بەو هۆیەوە سێ کۆنسێرتی هونەرمەندی پۆپی ئەمەریکی تایلۆر سیوفت لە ڤیەننا هەڵوەشایەوە.
پێشتر پۆلیسی نەمسا دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی ئەو پیلانەی ڕاگەیاند کە تەمەنی 19 ساڵانە و پلانی دانابوو ئامادەبووانی ئاهەنگەکەی تایلۆر سیفت لە دەرەوەی یاریگای ئێرنست هاپێڵ بکاتە ئامانج کە زیاتر لە 30 هەزار کەس تێیدا کۆدەبوونەوە، جگە لە 65 هەزار کەسی دیکە لە شوێنی کۆنسێرتەکە ئامادە دەبوون.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان پلانی ئەو هێرشکارانە ئەوە بووە بە چەقۆ یان تەقەمەنی دروستکراو لە کاتی کۆنسێرتەکەدا لە پێنجشەممە یان هەینی، هێرش بکەنە سەر خەڵکەکە و دەسەڵاتدارانی نەمساش دەڵێن: تۆمەتبارەکە هیوای خواستووە "زۆرترین کەس بکوژێت".
هەرچەندە لێکۆڵینەوە لەگەڵ گەنجێکی دیکەی 15 ساڵان کراوە بەڵام پۆلیسی نەمسا ئاماژەی بەوەکردووە دەستگیر نەکراوە، هاوکات بڵاونەکردنەوەی ناوی تۆمەتبار و دەستگیرکراوان، بەشێکە لە یاساکانی پاراستنی نهێنی و زانیارییەکانی لێکۆڵینەوە لەو وڵاتە.
لێکۆڵەران لە ماڵی تۆمەتباری سەرەکیدا کەرەستەی دروستکردنی بۆمبیان دۆزیوەتەوە، هەروەها بەڵگەی پەیوەنیدار گرووپەکانی داعش و قاعیدە لە ماڵی ئەو گەنجە تەمەن 17 ساڵەکە دۆزاوەتەوە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن کۆمپانیایەکەوە دامەزرا کە خزمەتگوزاری لە شوێنی کۆنسێرتەکان پێشکەش دەکات.
هەر بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەو گەنجە 18 ساڵانەی دەستگیر کراوە، عێراقییە و پێشیر بەیعەتی بە گرووپی داعش داوە و ئەمڕۆ هەینی دەستگیر کراوە.
بڕیار وابوو ئه‌ستێره‌ی پۆپی ئەمەریکی تایلۆر سویفت چه‌ند كۆنسێرتێك له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی و شه‌ممه له یاریگای ئێرنست هاپێڵ له ڤیه‌ننا ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستییه‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
ڕێكخه‌رانی ئاهه‌نگه‌كه گوتیان، به‌رپرسانی حكوومی ئه‌و وڵاته پشتڕاستیان كرده‌وه كه پلانێكی تیرۆریستی بۆ سه‌ر ئاهه‌نگه‌كه هه‌یه و ناچارین بۆ سه‌لامه‌تی هه‌مووان كۆنسێرته‌كان هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه و له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژدا پاره‌ی گشت بلیته‌كان بۆ كڕیارانیان ده‌گێڕنه‌وه.