كچه‌سه‌ماكارێكی ئه‌فغانی به‌هۆی پشتگیریكردنی له كچان و ئافره‌تانی وڵاته‌كه‌ی له ئۆڵۆمپیاد دوور خرایه‌وه

كچه‌سه‌ماكارێكی ئه‌فغانی كه له میانی تیمی ڕه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له پێشبڕكێكانی ئۆڵۆمپیادی پاریس كردووه، به‌هۆی ده‌ربڕینی هاوسۆزی بۆ ئافره‌تانی وڵاته‌كه‌ی، دوور خرایه‌وه.
مانیزها تاڵاش، كچه‌سه‌ماكاری ئه‌فغانی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، ڕۆژی هه‌ینی 9ـی ئابی 2024 له میانی به‌شداریكردنی له چالاكییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی پاریس به‌هۆی ده‌ربڕینی هاوسۆزی بۆ كچان و ئافره‌تانی وڵاته‌كه‌ی، دوور خرایه‌وه.
مانیزها تاڵاش شاڵێكی شینی پۆشی بوو، كه له‌سه‌ری نووسرا بوو "ئازادی بۆ ئافره‌تانی ئه‌فغانستان" و به‌و شاڵه‌وه به‌رانبه‌ر به ئاندیا ساردگۆ، كچه‌سه‌ماكه‌ری هۆڵه‌ندی له چوارچێوه‌ی گه‌ڕی شیاندن، نمایشی ده‌كرد.
یه‌كه‌م جاره پێشبڕكێی "برێك دانس" ده‌خرێته ناو یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیاد، هاوكات تاڵاش به‌م هۆیه‌وه ناتوانێت به‌شداری له یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی لۆس ئه‌نجلۆس 2028 بكات.
له‌م باره‌وه یه‌كێتیی جیهانیی سه‌ماكارانی وه‌رزشی، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تاڵاش به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی سیاسیی له چالاكییه‌كان دوور خرایه‌وه و پێشێلی مادده‌ی (50) په‌یماننامه‌ی ئۆڵۆمیكی كردووه.