لە عێراق سوڵحی عەشایەری بووتە دیاردەیەکی زەق
له‌عێراق دیارده‌یه‌كی سه‌یر سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌ویش سوڵحی عه‌شایه‌رییه به‌رانبه‌ر به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی و داخستنی دۆسێی كوشتنه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی به‌شه‌ڕهاتوودا، ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌شی زۆری ئه‌و سه‌رۆك هۆز و شێخانه له‌م ڕێگه‌یه‌وه ته‌واوی ژیانیان گۆڕاوه و بوونه‌ته خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی گرانبه‌هاو باڵه‌خانه‌و خانووی گرانبه‌ها.
سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك ده‌ڵێت، "كۆمه‌ڵێك كه‌س په‌یدابوون به‌ناوی شێخی عه‌شیره‌ته‌وه سوڵحی عه‌شایه‌ری ده‌كه‌ن و پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌به‌ن، كێشه‌ی خوێنه‌كه‌ش وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه. لیژنه‌ی هۆزه‌كانی په‌رله‌مانیش ئاشكرای ده‌كات، ئه‌م پرسه به یاسا چارە ده‌بێت.
دیاردەی بابەتی خێڵەکی ملیاردلێر لەم دواییانەدا مشتومڕێکی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا سەبارەت بە تێپه‌ڕاندنی هێڵە سوورەکان بەو بڕە پارەیەی ئه‌نجومه‌نه‌كانیان دوور لە دەسەڵات بۆ سڕینه‌وه‌ی تاوانێك یەکلایی دەکرێنەوە، لە کاتێکدا شێخەکانی هۆزە رەسەنەکانیش داوای دەستوەردانی دەسەڵاتی ئایینی و دەوڵەتی عێراق دەکەن و رایده‌گه‌یه‌نن، بۆ هه‌ندێك ئاشته‌وایی و له‌بری خوێن 600 ملیۆن دینار وه‌رگیراوه ته‌نها بڕێكی كه‌می به خاوه‌ن قوربانییه‌كه دراوه. لیژنه‌ی هۆزه‌كانی په‌رله‌مانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، بەرەو تاوتوێکردنی یاسایەکی پێشنیارکراون بۆ رێگریکردن له‌و ئاشته‌واییه‌ی خێڵه‌كان له‌به‌رانبه‌ر پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیدا سوڵحی عه‌شایه‌ری دوور له دادگا و ده‌وڵه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به دیاره‌ی ئاشته‌وایی پاره له‌بری خوێن، شێخ شیاع به‌هادلی، شێخی عه‌شیره‌تی به‌هادلی له‌عێراق ڕایگه‌یاندووه، حوکمەکانی خێڵەکی پارەی خوێن جێگەی رەزامەندی خودا و دەسەڵاتی ئایینی، یان شێخە ڕاستەقینەکان نییە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ لاوازی دەوڵەت كه وایکردووە حوکمەکانی خێڵەکی بگاتە ئەم ئاستە. به‌گوته‌ی شێخی به‌هادل، هه‌ر سوڵحێكی عه‌شایه‌ری له‌نێوان 100 بۆ 150 ملیۆن دینار، ناڕه‌وایه.
شێخ بەهادلی دەشڵێت، به‌شێك له شێخه‌كان به‌و ئاشته‌واییانه دۆخی ژیانیان ده‌گۆڕن و بوونه‌ته خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و باڵه‌خانه و ماڵی نوێ، به‌جۆرێك بۆ هه‌ندێك ئاشته‌وایی بڕی 500 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن و ته‌نها 150 بۆ 200 ملیۆن دینار به كه‌سوكاری كوژراوه‌كه ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ خۆیانی ده‌به‌ن.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه، نیهال شه‌ممه‌ری، له لیژنه‌ی هۆزه‌كانی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاندووه، لە نه‌بوونی یاسا و دەوڵەتدا، هۆزەکان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا پێشه‌نگن، هەندێک لەوانەی بانگەشەی شێخایه‌تی عەشیرەت دەکەن به‌هۆی کۆکردنەوەی پارەی خوێن كێشه‌یان بۆ دروست بووه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه لیژنەی هۆزه‌كانی پەرلەمان تاوتوێی یاسایەکی پێشنیارکراو دەکات و پرسی ئیستغلالکردنی خەڵک بە ناوی ئاشته‌وایی خێڵەکی سنووردار دەکات.