سبەی دەنگدانی ئەزموونی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، (وێنە: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24)
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، (وێنە: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24)

بڕیارە سبەینێ ھەڵبژاردنی ئەزموونی بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ پارێزگاکانی کوردستان دەکرێت.

بڕیار سبەینێ ھەڵبژاردنی ئەزموونی بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ پارێزگاکانی کوردستان بکرێت. هەموو پێداویستییەکان بۆ ھەڵبژاردنەکان ئامادە کراون.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سەرجەم کەلوپەلی پێویست بۆ بنکەکانی ھەڵبژاردن بۆ ھەموو پارێزگاکان ڕەوانە کردووە؛ پێش ئەوەی هەڵبژاردنی ئەزموونی بکرێت، ئامێرەکان دەپشکێنرێن، بۆ ئەوەی دڵنیابن ھیچ گرفتێکیان نییە.

هەڵبژاردنی ئەزموونیی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، لە پارێزگای دهۆک 41 وێستگە بۆ دەنگدانی گشتی و دوو وێستگە بۆ دەنگدانی تایبەت دادەنرێت.

ئامانجی سەرەکی لەو دەنگدانە ئەزموونییە، تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدانە پێش ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ بکات، بۆ ئەوەی ئەگەر کێشەیەک لە ئامێرەکان دروست بوو، ئەوە پێش وەختە کێشەکە چارە بکەن. فەرمانبەرانی کۆمیسیۆن دەبنە دەنگدەر و دەنگدانێکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت؛ دواتر ڕێکارەکانی دیکە دەکرێت تاوەکو دڵنیا بن.

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی 20-10-2024، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت.

دابەشکاریی ژمارەی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:

1.  هەولێر: 32 کورسی

2.  سلێمانی: 36 کورسی

3.  دهۆک: 24 کورسی

4.  هەڵەبجە: سێ کورسی

کۆی گشتی: 95 کورسی

دابەشکاریی ژمارەی کورسیی کۆتای پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:

1.  هەولێر: دوو کورسی

2.  سلێمانی: دوو کورسی

3.  دهۆک: یەک کورسی

4.  هەڵەبجە: سفر کورسی

کۆی گشتی: 5 کورسی

Fly Erbil Advertisment