محەممەد جەواد زەریف دەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند

محەممەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆککۆماری ئێران
محەممەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆککۆماری ئێران

K24 – هەولێر:

محەممەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆککۆماری ئێران دەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، لەوبارەیەوە گوتی: "بێگومان من لە ئەنجامی کارەکانم ڕازی نیم."

ڕۆژنامەی "ئارمان میللی" بڵاوی کردەوە، محەممەد جەواد زەریف کە هەفتەی ڕابردوو لە لایەن مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێرانەوە پۆستی جێگری سەرۆککۆماری پێدرابوو، دەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاندووە.

محەممەد جەواد زەریف، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسویەتی: زۆر جار گوتوومە کە مافی سەرۆکە کە ئەندامانی حکوومەت هەڵبژێرێت، ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و لێژنەکانیش دەستەی ڕاوێژکارین، من سوپاسگوزارم بۆ ئەوان کە شەڕەفیان پێبەخشیم کە بەشداریم لەم ئەزموونە نوێیەدا کرد.

جێگری سەرۆککۆماری ئێران گوتی: "بێگومان من لە ئەنجامی کارەکانم ڕازی نیم، نەمتوانی ڕای پسپۆری لێژنەکان و ئامادەبوونی گەنجان و خزمان بە شێوەیەکی شایستە بەدەست بهێنم، وەک بەڵێنم دابوو. هێشتە هەندێک جێگری سەرۆک ماون، کە هیوادارین ئەم کەموکوڕییە قەرەبوو بکەنەوە."

هاوکات گوتیشی: بەهەر حاڵ ئەمە یەکەم ئەزموون بوو و پڕ بوو لە کەموکوڕی، لەبەر چاوی تەواوی خەڵکی ئێران ئێران داوای لێبوردن دەکەم، هەندێکیان منیان بە کەسێکی توڕە زانیوە، بەڵام پێموایە لە 12 ساڵی ڕابردوودا سەبر و خۆڕاگریم خۆمم زۆر نیشانداوە.