داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی کابول ڕاگەیاند

تەقینەوەیەکی داعش لە دژی شیعەکانئ ئەفغانستان
تەقینەوەیەکی داعش لە دژی شیعەکانئ ئەفغانستان

ویلایەتیی خۆراسانی سەر بە ڕێکخراوی داعش، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی سەر گەڕەکی زۆرینە شیعەنشینی کابول ڕاگەیاند، کە بەهۆیەوە دەیان قوربانی لێ کەوتەوە.

هێرشەکە، شەوی ڕابردوو بە دانانەوەی بۆمبی چێندراو کراوە و چەکدارانی داعشی خۆراسانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام بڵاویان کردووەتەوە، لە گەڕەکێکی زۆرینە شیعەنشینی کابول بۆمبێکی چێندراوایان بە مینی پاسێکدا تەقاندووە و بەهۆیەوە 13 کەس بوونەتە قوربانی.

هەر لە بارەی تەقینەوەکەوە، پۆلیسی حکوومەتەکەی تاڵیبان بڵاوی کردووەتەوە "لەو تەقینەوەیەی ناوچەی دەشت پەرچی، کە زۆرینەیان شیعەمەزهەبن یەک کەس کوژراوە و 11 کەسی دیکەش بریندار بوونە".

ویلایەتیی خۆراسانی سەر بە ڕێکخراوی داعش، تاوەکوو ئێستا بەرپرسیارییەتی خۆی لە چەندین هێرشی سەر شیعەمەزهەبەکانی ئەفغانستان ڕاگەیاندووە و شیعەکان بە کافر ناو دەبات. بەڵام بەشێوەیەکی گشتیی لەوەتەی چەکدارانی تاڵیبان لە ئابی 2021ـەوە گەڕاونەتەوە دەسەڵات، هێرشی چەکداری وتەقینەوەی تیرۆرستی لەو وڵاتە کەم بوونەتەوە.

Fly Erbil Advertisment