سووننەکان: پرۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتیی به‌بێ ڕێككه‌وتن پەسەند ناکرێت

دوای ململانێیه‌كی زۆر و ناكۆكییه‌كی توندی سیاسیی، دواجار، یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری یاسای لێبوردنی گشتیی له په‌رله‌مانی عێراق کرا. هه‌زاران به‌ندكراویش كه ساڵانێكی زۆره ڕاپێچی زیندانه‌كان كراون، له چاوه‌ڕوانی ئازادكردندان.
ئێستە سه‌ركرده سیاسییه سوننه‌كان چاویان له‌وه‌یه به ئاسانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه به‌ڕێوه بچێت. به‌ڵام لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاندووه، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و ده‌نگدان به پڕۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتیی به‌بێ ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی سیاسی پەسەند ناکرێت.
لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه "لێبوردنی گشتیی دۆسییەی تاوانکاری و ئەوانەی له کاری تیرۆر،یان بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، یان کوشتنی بە ئەنقەست تێوەگلاون، ناگرێتەوە و بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و تێپه‌ڕاندنی له په‌رله‌مان پێویستی به ڕێككه‌وتنی سیاسیی پێشوه‌خته‌یه.
یاسای لێبوردنی گشتیی داواكاری سه‌ره‌كی هێزه سوننه‌كانی به‌شدار له كابینه‌كه‌ی سوودانی بوون، له هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تیشدا به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی دراوه، له‌ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردوودا هه‌زاران عێراقی له‌ڕێگه‌ی هه‌واڵده‌ری نهێنیی و دانپیانانی زۆره‌ملێ و ئه‌شكه‌نجه‌وه ڕاپێچی زیندانه‌كان كراون. له یاساكه‌دا ژماره‌یه‌ك بڕگه هه‌یه ڕێگه به به‌ندكراوان ده‌دات به‌ڵگه‌ی بێتاوانیی خۆیان بۆ دووباره دادگاییكردنه‌وه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ن.
دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری یاسای لێبوردنی گشتیی، سوننه‌كان چاویان له‌وه‌یه هه‌زاران به‌ندكراو له‌و ڕێگه‌یه‌وه بێتاوانییان بسه‌لمێنرێن و ئازاد بكرێن؛ به‌جۆرێك هێشتا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری یاساكه ماوه بکرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ترس هه‌یه جارێكی دیكه هێزه شیعه‌كان له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاساكه‌دا دابنێن و ئه‌م پرسه بۆ كاتێكی نادیار په‌ك بخرێت.
له‌و باره‌یه‌وه عارف حومامی، له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "لێبوردنی گشتیی دۆسیەی تاوانکاری و ئەوانەی سەلمێنراون له تیرۆردا تێوەگلاون یان بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، یان کوشتنی بە ئەنقەست، ناگرێتەوە".
دەشڵێت: دۆخی گشتیی وڵات پێویستی به لێبوردنی گشتییه، به‌تایبه‌تی دۆسێكانی تاوان زۆرن و به‌هۆیه‌وه به‌ندینخانه‌كان قه‌ره‌باڵغن، هه‌ندێكجاریش واده‌خوازێت ده‌رفه‌تی دووه‌م به‌وانه بدرێت كه به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌ك به‌ندكراون.
هاوكات محه‌مه‌د خه‌فاجی، له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ئاشكرای كردووه "یاسای لێبوردنی گشتیی به‌بێ ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی سیاسی تێناپه‌ڕێت، بۆیه نیمچه ڕێككه‌وتنێك هه‌یه له‌به‌رانبه‌ر تێپه‌ڕاندنی لێبوردنی گشتیی‌دا، ئه‌وانیش هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی تێپه‌ڕێنرێت و گره‌نتی له‌هه‌ردوولا هه‌بێت و گرفت و ئاڵۆزی له په‌رله‌مان دروست نه‌كرێت".