ئه‌مه‌ریكا؛ ئافره‌تێك به بڕی زیاتر له ملیۆنێك دۆلار باڵی مریشك ده‌دزێت
كارمه‌ندێكی ئافره‌ت دان به‌وه‌دا ده‌نێت خواردنی دابینكراوی قوتابخانه‌كان كه له باڵی مریش و خواردنی دیكه‌ی تێدا بووه، دزیویه‌تی، هاوكات دادگه سزای زیندانی چه‌ند ساڵێكی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
ڤێرا لیدل ته‌مه‌ن 67 ساڵ، كه هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكییه، له ته‌ممووزی 2020ـدا كراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری خزمەتگوزارییەکانی خۆراک بۆ قوتابخانه‌كانی ناوچەی هارڤی 152 لە ویلایەتی ئیلینۆیس.
لیدل له نێوان ته‌ممووزی 2020 تاوه‌كوو شوباتی 2022ـدا چه‌ند گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك كردووه بۆ دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و خۆراكی قوتابخانه‌كانی ناوچه‌ی هارڤی 152.
به پێی مێدیای ئه‌مه‌ریكی، لیدل له‌ناو لیستی گرێبه‌سته‌كاندا سه‌دان داواكاری بێمۆڵه‌تی بۆ دابیكردنی 11 هه‌زار كارتۆن باڵی مریشك كه قوتابخانه‌كان پێویستییان پێ نه‌بووه، پێشكه‌ش كردووه و بۆی دابین كراوه.
مێدیای ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌های ئه‌و 11 هه‌زار كارتۆن باڵه‌مریشكه و سه‌دان بابه‌تی دیكه‌ی خۆراك، ده‌گاته ملیۆنێك و 500 هه‌زار دۆلار. ڕوونیشیان كردووه‌ته‌وه، دادگه بڕیاری داوه به سزادانی بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ.