ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی: ڕێژەی بێ‌کاری لەنێو گەنجان لە سەرانسەری جیهاندا دابه‌زیوه

ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ڕۆژی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕێژەی بێ‌کاری لە نێو گەنجان لە سەرانسەری جیهان له ساڵی 2023 بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا دابەزی.
دووشه‌ممه، 12ـی ئابی 2024، ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ڕێژەی بێ‌کاری لە نێو گەنجان لە سەرانسەری جیهان له ساڵی 2023 بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا دابەزیوه، هاوكات تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژه‌كه هێشتا داده‌به‌زێت.
ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی له ڕاپۆرته‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی كار له ئاسیا له ئاستی پێویستدا نییه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت بێ‌کاری لە نێو گەنجان لە سەرانسەری جیهان تاوه‌كوو ساڵی 2025 هێشتا دابه‌زین به خۆوه ببینێت.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ڕێژەی بێ‌کاری گەنجان لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتە 13%، هه‌روه‌ها هه‌ر له ساڵی ڕابردوو 64.9 ملیۆن کەس لە نێوان تەمەنی 15 بۆ 24 ساڵدا لە سەرانسەری جیهاندا بێکار بوون، ئەمەش ڕێژەی 13% دەکات.
ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی پێشبینی ده‌كات، که ئه‌م ڕێژه‌یه له دوو ساڵی داهاتوودا زیاتر که‌م ده بێته‌وه و له ساڵی 2024 و 2025 ده گاته 12.8%.