ڕێبین سه‌لام: خاوه‌ن ماف خۆی داوه‌ته پاڵ مافخۆر كه تاپۆی كه‌ركووكی داگیر كردووه

پسپۆرێكی ده‌ستووری ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی له باره‌ی پارێزگاری كه‌ركووك ڕووی داوه، پێشێلكردنی بڕگه‌ی دووی مادده‌ی 13ـی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانه؛ ده‌شڵێت، خاوه‌ن ماف خۆی داوه‌ته پاڵ مافخۆر كه تاپۆی كه‌ركووكی داگیر كردووه.
دووشه‌ممه، 12ـی ئابی 2024، ڕێبین سه‌لام، پسپۆری ده‌ستووری تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئه‌وه‌ی له هۆتێل ڕه‌شید ڕووی دا و پارێزگاری كه‌ركووك دانرا و پۆسته‌كانی شاره‌كه دابه‌ش كران، چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه بوو به هه‌ڵه.
ڕێبین سه‌لام ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دۆزی كه‌ركووك له دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، به تاڵان فرۆشراوه، ته‌نانه‌ت هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بووه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی سازشی گه‌وره‌یشیان له‌و پێناوه‌دا كرد و سه‌رشۆڕییه‌كی گه‌وره‌یان تۆمار كرد.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، كورد له كه‌ركووك كێشه‌ی خاكی هه‌یه نه‌ك كێشه‌ی حزبایه‌تی. گوتیشی، كه‌س نكوڵی له‌وه ناكات كه ده‌بێت كوردێك پارێزگاری كه‌ركووك بێت، به‌ڵام به پێوه‌ر و شێوازی باو كه ده‌بوو بێلایه‌ن بێت، نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته.
ئه‌و پسپۆره‌ی ده‌ستوور هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، گردبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئه‌لقه‌گوێیه‌كانی هه‌ندێك له عه‌ره‌به‌كان دروست بووه و خاوه‌ن ماف خۆی داوه‌ته پاڵ مافخۆر كه تاپۆی كه‌ركووكی داگیر كردووه.
شەوی شەممە، 10-08-2024، بێ بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانی و ژمارەیەک ئەندامی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران. ڕێبوار تەها بە پارێزگار و محەممەد حافزیش بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران.
پێش ئەوەی کۆبوونەوەکە بکرێت، فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانیی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە سێ ڕاگەیەندراوی جیاوازدا ڕەتیان کردەوە بەشداریی کۆبوونەوەکە بکەن و بە "نایاسایی" ناویان برد.
لە کۆبوونەوەکەی بەغدا، زیاتر لە 40 پۆستی گرنگ بە تورکمان و عەرەبەکانی کەرکووک دراون، لە بەرامبەردا تەنها شەش پۆست بە پێکهاتەی کورد، کە زۆرترین دەنگی ئەنجوومەنی پارێزگاکەی بەدەست هێناوە، دراون.
کۆی گشتیی ژمارەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک 16 کورسین و ژمارەی کورسیی لایەنەکانیش لە دوایین هەڵبژاردن، بەم شێوەیە بوو:
1. کورد: حەوت کورسی (یەکێتی پێنج و پارتیش دوو)
2. عەرەب: شەش کورسی
3. تورکمان: دوو کورسی
4. یەک کورسیش بۆ کۆتا