نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا دەكات

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، پێشوازی لە ستێڤ بيتنه‌ر كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان کرد.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 14ـی ئابی 2024 سەرۆکایەتی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ستێڤ بيتنه‌ر كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا دووپات كرده‌وه.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، له ديداره‌كه‌دا مارك سترۆ كونسوڵى گشتيى پێشووى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوو، نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كونسوڵى پێشووى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، ئه‌ويش لاى خۆيه‌وه سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
ڕاشیگەیاند، له ديداره‌كه‌دا كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا به‌رده‌واميى پشتگيرى و هاوبه‌شى و هاوپه‌يمانيى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا دووپات كردەوە، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كرده‌وه و هيوايان خواست پرۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت.
هەروەها په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.