مەلا بەختیار: هەشتی تەمموز پرۆسەیەکی ناحزبی بوو و پێشێلکردنی پەیڕەوی حزب بوو
K24 – هەولێر:
مەلا بەختیار، سیاسەتمەدار دەڵێت: ئەو ڕووداوەی کە هەشتی تەمووز ڕوویدا پرۆسه‌یه‌كی ناحزبی بوو، پێشێلكردنی ئه‌و په‌یڕه‌وه بوو كه خۆیان دایان‌نابوو و من هه‌ر له هیچی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌دا به‌شدار نه‌بووم، كه خۆیان له كۆنگره‌ی چواره‌م دایاننا.
مه‌لا به‌ختیار، سیاسه‌تمه‌دار له میانی به‌شداری له به‌رنامه‌ی (ئێكس) كه له لایه‌ن كۆڤان عیززه‌ت له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت، ڕایگەیاند: گرنگترین شت ئه‌وه‌یه یه‌كێتی و پارتی له ڕووی سیاسییه‌وه كێشه‌كانیان چاره بكه‌ن، چونکە بۆ ئه‌م قۆناغه گرنگترین شته.
هاوکات دەڵێت: ڕێكنكه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی ئه‌نجامه‌كه‌ی چی بووه لە ڕابردوودا، بێگومان له‌مه‌ودوا ئه‌نجامه‌كه‌ی خراپتریش ده‌بێت، بۆیە دەبێت بە زووترین کات ڕێکبکەون.
ناوبراو باسی لە ئیدارەی ئێستای یەکێتی کرد و گوتی: ئیدارەی ئێستای یەکێتی بۆچوونی منیان قبووڵ نییە و منیش هی ئەوانم قبووڵ نییە.
گوتیشی: بێده‌نگ نین، به‌رده‌وام هه‌ڵوێستێكی ئارامم هه‌یه و دوور له بوختان كردن و دوور له جنێودان، ئه‌سڵه‌ن من ده‌زانم كێ ئازارم ده‌دات و له پشتی په‌رده چیم له باره‌وه ده‌گوترێت! ده‌زانم شه‌خسه‌كان كێن، به‌ڵام من وه‌ڵامی كه‌سیان ناده‌مه‌وه.
جەختی لەوەش کردەوە، کە دەبێت یەکێتی بکرێتە فرەمینبەر. ڕوونیکردەوە، واته هه‌ر ڕه‌وتێك له‌ناو یه‌كێتی و له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی باوه‌ڕی به‌وه هه‌بێت گه‌شه به یه‌كێتی بدرێت و بکرێتە چه‌ترێكی به‌ره‌یی بۆ هه‌موومان، چه‌ند مینبه‌رێك وه‌ك جاری جاران، یه‌كێتی له شاخ فره‌مینبه‌ر بوو، ئێسته‌یش با بكرێته‌وه فره‌مینبه‌ر.
لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، مەلا بەختیار، ئاماژەی بەوە کرد: ڕێزی ده‌گرێت، وه‌كوو كوڕی مام جه‌لال، ڕێزی براكه‌یشی ده‌گرێت، به‌ڵام وه‌كوو سیاسه‌ت زۆر لێیانەوە دوورە.
مەلا بەختیار باسی لە سەرۆک بارزانی کرد و گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان من و سەرۆک بارزانی هه‌یه، ده‌مێكه نه‌مبینیوه، كه ده‌یبینم به ڕاشكاوانه قسه‌ی خۆمی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م.
لەبارەی هەشتی تەمووزەوە، دەڵێت: "پرۆسه‌یه‌كی ناحزبی بوو، پێشێلكردنی ئه‌و په‌یڕه‌وه بوو كه خۆیان دایان‌نابوو و من هه‌ر له هیچی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌دا به‌شدار نه‌بووم، كه خۆیان له كۆنگره‌ی چواره‌م دایاننا."
مەلا بەختیار، لەبارەی ئەوەی کە کێ ژەهرخواردی کردووە، ئاشکرای کرد: به گومان ده‌زانێت كێیه، به‌ڵام جارێ به یه‌قین نایزانێت.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو: "ئێسته‌یش عه‌وداڵی زانیاریی زیاترم لەبارەیەوە، زانیارییم ده‌ست بكه‌وێت نزیكترین كه‌س بێت له مێژوومدا بێده‌نگ نابم. دوورترین كه‌سیش بێت هه‌ر بێده‌نگ نابم، چه‌نده ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت هه‌ر بێده‌نگ نابم. من مه‌رگێك قه‌رزارم له خوا نه‌بێت له هیچ كه‌س ناترسم."