16ـی ئاب ڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی و له‌دایكبوونی كه‌سایه‌تییه‌كی كاریزمای کوردستان

جگه له‌وه‌ی 16 ئاب ڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانه، له هه‌مان كاتدا ڕۆژی له‌دایكبوونی كه‌سایه‌تییه‌كی كاریزمای نه‌ته‌وه‌یی كوردستانیشه، كه له هه‌مان ڕۆژدا له شاری ساپڵاغی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه، ئه‌ویش سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه، هه‌ر له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه بووه‌ته پێشمه‌رگه و هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌باتی چه‌كداری، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌باتی سیاسیشی فه‌رامۆش نه‌كردووه.
سه‌رۆك بارزانی به درێژایی ته‌مه‌نی داكۆكیكاری مافه‌كانی گه‌لی كورد بووه و به‌گوێره‌ی قۆناغه مێژووییه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دۆخه جیاوازه‌كاندا كردووه، مێژوو شاهێدی بۆ ئه‌و ڕاستیه‌ش ده‌دات.
سه‌رۆك بارزانی له ته‌مه‌نی خۆیدا توانیویه‌تی دۆخی كورد له چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بگۆرێت بۆ ئازادییه‌كی گه‌وره‌تر و تا ئه‌م ڕۆژگاره‌ش له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه به‌دینه‌هاتووه‌كانی كورد هه‌ر به‌رده‌وامه.
16 ته‌باخی هه‌ر ساڵێك ده‌رخه‌ری په‌یوه‌ندیی نێوان ڕێكه‌وتی له‌دایكبوونی كاریزمایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی دیاری گه‌لی كورده به ناوی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و دامه‌زراندنی یه‌كه‌م به‌ته‌مه‌نترین حزبی ئه‌و گه‌له‌یه، كه هه‌ڵگری په‌یامی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد و سه‌ربه‌خۆیی قه‌واره‌ی كوردستانه له مێژوودا؛ ئه‌ویش پارتی دیموكراتی كوردستانه.
له هه‌مان ڕێكکه‌وت له ساڵی 1946 له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان به سه‌ركردایه‌تی باوكی ڕۆحی گه‌لی كورد، مه‌لا مسته‌فا بارزانی دامه‌زرا، دوای كۆچی دوایی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و حزبه‌ش، سه‌رۆك بارزانی وه‌ك به‌رده‌وامیپێده‌ری ڕێبازی بارزانی، تا ئه‌م ڕۆژگاره‌ش له پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یامه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی پارتی و بارزانی به‌رده‌وامه.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له 16ی ته‌باخی ساڵی 1946 له شاری ساپلاغی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بووه و هه‌ر له منداڵییه‌وه هه‌ستی نیشتمانی و نهتهوهپهرهوهری له دڵیدا خوڵقاوه.
له 11ی ئه‌یلوولی ساڵی 1961 و ده‌ستپێكی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئهیلوول، سه‌رۆك بارزانی، به ناچاری ده‌ستبه‌رداری خوێندنه‌كه‌ی ده‌بێت و له 20 ئایاری ساڵی 1962 له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا ده‌بێته پێشمه‌رگه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای خه‌باتی چه‌كداری، سه‌رۆك بارزانی، له خه‌باتی سیاسیش به‌رده‌وام بووه، یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته‌كانى ئاوێته‌بوونی خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری، ڕێككه‌وتنی 11ی ئاداری ساڵی 1970 بوو كه ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستانی لێ به‌رهه‌م هات. له‌و ڕێككه‌وتنه‌شدا سه‌رۆك بارزانی، ڕۆڵی به‌رچاوی له شاندی دانوستانكاردا هه‌بوو.
دوای نسكۆی ساڵی 1975 خه‌باتی چه‌كداری له به‌رگێكی نوێ‌دا به‌ناوی شۆرشی پێشكه‌وتنخوازیی گوڵان له 26ی گوڵانی ساڵی 1976 له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و به سه‌كردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی ئامانجه به‌دی نه‌هاتووه‌كان چه‌خماخه‌ی دایه‌وه، له‌و شۆڕشه‌دا گیانی یه‌كڕیزیی و هاوسه‌نگه‌ریی گه‌لی كوردستان زیاتر به‌رجه‌سته بوو.
به‌هۆی نكۆڵی‌كردن له مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌غداوه، سه‌ركردایه‌تیكردنی سه‌رۆك بارزانی، بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شۆڕشی گوڵاندا، چه‌ندان داستانی مه‌ردایه‌تیی بۆ گه‌لی كورد له دژی سه‌ركوتكارییه‌كانی ڕژیمی به‌عس تۆماركران، به‌مه‌ش له بری ئه‌وه‌ی ڕژێم بیر له مافه‌كانی كورد بكاته‌وه، زیاتر په‌نای برده به‌ر تاوانی دژی كورد و چه‌ندان پرۆسه‌ی ئه‌نجامدا، له‌وانه‌ش: هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفالكردن، ڕاگواستن و نیشته‌جێكردن له كۆمه‌ڵگه‌ى زۆره ملێ، كیمیاباران و سووتاندنی هه‌زاران گوند و ده‌ربه‌ده‌ر كردنی خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌و قۆناغه‌ی خه‌باتی چه‌كداری به سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، تا ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 به‌رده‌وام بوو و له ساڵی 1992 بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له كوردستان هاته كایه‌وه.
سه‌باره‌ت ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی، له ڕووخانی ڕژێمی عێراقدا، جه‌ی گارنه‌ر، یه‌كه‌مین حاكمی مه‌ده‌نی عێراق له دوای پرۆسه‌ی ئازادكردن له ساڵی 2003، له یه‌كێك له سمینارهكانیدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌رچی كۆده‌نگییه‌كی جیهانی بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه، هه‌رگیز ڕووخانی ڕژێمی عێراق ڕووی نه‌ده‌دا.
له پێكهێنانی عێراقی نوێشدا، سه‌رۆك بارزانی، توانی له‌ڕێگه‌ی چه‌سپاندنی مافه‌كانی كورد له ده‌ستووردا ده‌ستكه‌وتێكی دیكه بۆ گه‌لی كورد مسۆگه‌ر بكات و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش به‌رده‌وام شوێنپه‌نجه‌ی به چارەکردنی ته‌واوی كێشه سیاسییه‌كانی عێراقه‌وه دیاره.
له ساڵی 2014 و له سه‌رده‌می شاڵاوه‌كه‌ی داعش، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی، جارێكی دیكه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م هێزی ئه‌م سه‌رزه‌مینه توانی هێرش و په‌لاماره‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه سنووردار بكات.
دوای ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنیش به‌سه‌ر داعشدا له‌ڕووی جوگرافییه‌وه، حكوومه‌تی عێراق هیچ په‌ندێكی له سه‌رده‌مه‌كانی پێشوو وه‌رنه‌گرت و له زه‌وتكردنی مافه‌كانی كورد و پێشێلكردنی ده‌ستوور به‌رده‌وام بوو، بۆ كۆتاییهێنانیش به‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كورد، سه‌رۆك بارزانی، له ساڵی 2017 بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی دا و له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیدا زیاتر له %92.7ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی به‌ڵێی دا، ئه‌مه‌ش نه‌یارانی كوردی هه‌راسانتر كرد و ده‌ستی به له‌شكركێشییه‌كانی بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی كورد و داگیركردنی خاكی كوردستان كرده‌وه، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه، ئه‌مجاره‌ش له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی، له‌ڕێگه‌ی چه‌ندان داستانی وه‌ك سحێلا و پردێ پیلانگێڕییه هه‌رێمایه‌تییه‌كانی دوژمنانی كورد له‌گۆڕ نران.
كۆی ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ش ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت، كه 16ـی ئاب ڕۆژی له‌دایكبوونی ئه‌و كه‌سایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌یه، كه توانی له‌ماوه‌ی نێوان ساڵی 1946 تا ئه‌م ڕۆژگاره‌مان دۆخی كورد له چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بگه‌یه‌نێته ئازادییه‌كی گه‌وره‌تر.