زه‌كی عه‌لی: دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه له دهۆك خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی نه‌خۆشان ده‌كات

له دهۆك ده‌ست به دروستكردنی پرۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه كرا كه ماوه‌ی دروستكردنه‌كه‌ی پێنج سه‌د ڕۆژ ده‌خایه‌نێت؛ هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئازادی به نه‌خۆشییه‌كانی خوێن و شێرپه‌نجه ئاماژه به‌وه ده‌كات، خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه دوای ته‌واوبوونی له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه دابین ده‌كرێت.
هه‌ینی، 16ـی ئابی 2024، زه‌كی عه‌لی محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئازادی به نه‌خۆشییه‌كانی خوێن و شێرپه‌نجه له دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، دروستكردنی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه وه‌ك یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه له دهۆك، هه‌نگاوێكی گرنگ و پیرۆزه و له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه بڕیاری دروستكردنی دراوه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی دهۆك و ده‌وروبه‌ری.
زه‌كی عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له ئایینده‌دا ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی ده‌بێت له چاره‌كردنی نه‌خۆشانی نه‌خۆشییه‌كانی خوێن و شێرپه‌نجه له دهۆك و سنووره.
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه، خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه دوای ته‌واوبوونی له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه دابین ده‌كرێت، به‌م شێوه‌یه له ڕووی ماددییه‌وه باری هاووڵاتییان سووك ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئازادی به نه‌خۆشییه‌كانی خوێن و شێرپه‌نجه له دهۆك هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه كه له دهۆكه‌وه ده‌چنه هه‌ولێر یان سلێمانی یان بۆ چاره‌سه‌ری ده‌چنه ده‌ره‌وه، به ته‌وابوونی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه هه‌ر له شاره‌كه‌ی خۆیان چاره ده‌كرێن.