نوری مالکی، هۆشداری له كڕین و فرۆشتنی ده‌نگ و كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌دات

نوری مالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، تاكه سه‌ركرده‌ی شیعه‌كانه به‌رده‌وام بانگه‌واز بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق ده‌كات و پێیوایه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوودا كڕین و فرۆشتن به ده‌نگ و كورسییه‌كانه‌وه كراون.
هاوپه‌یمانی نه‌سریش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نها نوری مالیكی داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كات، هه‌ڵوێستی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش ڕوونه و ڕه‌تیده‌كاته‌وه.
نوری مالیكی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا له گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا جارێكی دیكه پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌وروژێنێته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵبژاردن بنه‌مای پرۆسه‌ی سیاسی و مافی خه‌ڵكه، هۆشداریش له كڕین و فرۆشتنی ده‌نگ و كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌دات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردن بونیاد ده‌نرێت، ئه‌مه مافێكی سه‌ره‌تایی خه‌ڵكه و ئامرازێكه له‌ڕێگه‌یه‌وه ڕۆڵی خۆی موماره‌سه ده‌كات و ئه‌وانه هه‌ڵده‌بژێرێت كه شایه‌نی نوێنه‌رایه‌تین.
مالیكی ده‌شڵێت، ئەگەر کڕین و فرۆشتنی کورسی و ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا ڕوویدا، زاڵ بێت بە دڵنیاییەوە ئەنجامێکی ده‌بێت كه به دڵی هیچ لایه‌ك نابێت.
له‌به‌رانبه‌ر بانگه‌وازی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، سه‌لام زوبێدی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر ڕایگه‌یاندووه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بیرۆكه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ڕه‌تده‌كاته‌وه، هیچ بیانوویه‌ك بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له ئارادانییه، حكوومه‌تی ئێستە له‌ڕووی سیاسی، ئه‌منیی، ئابووریی و سه‌قامگیرییه‌وه سه‌ركه‌وتوو بووه.
به‌گوته‌ی زوبێدی، ته‌نها نوری مالكی داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كات، بۆیه بابه‌تی كڕین و فرۆشتن به ده‌نگه‌كانیشه‌وه، ئه‌مه ئه‌ركی كۆمیسیۆن و حكوومه‌ته ڕێگری لێ بكه‌ن.
هاوكات محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، توێژه‌ری كاروباری سیاسی عێراقی ده‌ڵێت، "دوایین داواكاری نوری مالیكی جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌تی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه ڕه‌تده‌كرێته‌وه، ترس هه‌یه سوودانی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ئه‌نجامێكی گه‌وره به‌ده‌ست بێنێت.
حەکیم ڕاشیگەیاندووه، به گەڕانەوەی سەدرییەکان بۆ گۆڕەپانی سیاسی و ڕه‌وتی فوراته‌ینی سوودانیش کورسییەکی زۆر لە چوارچێوەکەدا ده‌بات.