عه‌لی مه‌كدام: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ڕێگه‌ی هه‌مواری یاسای باری كه‌سییه‌وه ده‌یه‌وێت هه‌ژموون بسه‌پێنێت
چالاكوانێكی مه‌ده‌نی كه هاوكات ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی 188ـه ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌مواری یاسای باری كه‌سیی كێشه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتی عێراق دروست ده‌كات و شیرازه‌ی خێزان به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌بات.
هه‌ینی، 16ـی ئابی 2024، عه‌لی مه‌كدام، چالاكوانی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی 188 تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، پرسی هه‌مواری یاسای باری كه‌سی ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به ده‌ستووره‌وه، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندی به یاسایشه‌وه هه‌یه، به‌و مانایه‌ی ئه‌و هه‌مواره‌ی پێشنیاز كراوه، پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی مادده‌كانی ده‌ستووره.
عه‌لی مه‌كدام ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه‌ی به‌رگری له هه‌مواره‌كه ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نیا سه‌رنجیان له‌سه‌ر مادده‌ی 41ـی ده‌ستووره، له كاتێكدا خودی ئه‌و مادده‌یه مشتومڕی له‌سه‌ره.
ناوبراو گوتیشی، هه‌مواری یاسای باری له‌لایه‌ن ئه‌ندامی چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانییه‌وه خراوه‌ته‌وه ڕوو، كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2021ـوه مه‌به‌ستیه‌تی ئیراده‌ی خۆی بسه‌پێنێت هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له ڕابردوودا كێشه‌ی بۆ هه‌ولێر دروست كردووه و ده‌یه‌وێت كێشه بۆ كورد دروست بكات.
پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سیی، له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانتارانی عێراق كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به جۆرێك به‌شێك له په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌دان و به ده‌رچه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران و له‌خۆگرتنی منداڵان له دوای جیابوونه‌وه داده‌نێن. به‌شێكیش هه‌مواره‌كه به بۆمبی چێنراو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ناو ده‌بن و داوای ڕاگرتنی هه‌مواره‌كه ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌وه ڕائید مالیكی، له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق پێی وایه "گرنگترین ئه‌و بڕگانه‌ی هه‌موار ده‌كرێنه‌وه، ئازادیی ته‌واو بۆ تاكی عێراقی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات". به‌گوته‌ی مالیكی "یاسا پێشنیازکراوەکە بڕگەکانی ماددەی 41ـی دەستوور جێبەجێ دەکات، کە تێیدا هاتووە: عێراقییەکان ئازادن لە پابەندبوون بە باری کەسیی خۆیانەوە، بە پێی ئایین و مەزهەب و بیروباوەڕ، یان هەڵبژاردن و ئەمەیش بە یاسا ڕێک دەخرێت".
سه‌باره‌ت به به‌خێوكردنی منداڵ دوای جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، محهم‌مه‌د خه‌فاجی، له لێژنه‌ی یاسایی گوتوویه‌تی، "ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له باره‌ی هه‌مواری یاساكه تایبه‌ته به مادده‌ی 57ـی په‌یوه‌ست به به‌خێوكردنی منداڵ." گوتیشی، هه‌مواره‌كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، پاراستن و دادپه‌روه‌ری بۆ خێزان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
هەروەها له هه‌مواره‌كه‌دا پێشنیازی سه‌رپه‌رشتیی منداڵ، به هاوبه‌شی له نێوان دایك و باوك له ژینگه‌یه‌كی هاوسه‌نگدا كراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان، یاساكه هه‌موار ده‌كرێته‌وه.