هێزەکانی پێشمەرگە کێوماڵی چەند ناوچەیەکیان کرد

K24 – هەولێر:
هێزەکانی لیوای 22ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە کێوماڵی چەند ناوچەیەکی گومانلێکراویان کرد، هاوکات هاووڵاتییانی ناوچەکان ڕۆڵی پێشمەرگەیان بەرز نرخاند و داوای بەردەوامی ئەم جۆرە چالاکییانەیان کرد.
هەینی 16ـی ئابی 2024، هێزەکانی لیوای 22ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دەوروبەری گوندی قەرەحەسەن و ناحیەی لەیلان، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان کرد. بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنەکانیان لەو ناوچانەی کە گومانی هەبوونی مۆڵگەی تیرۆرستانیان لێ دەکرێت بەردەوام دەبن.
ئۆپەراسیۆنەکە لە بەرەبەیانیەکی زوو دەستی پێکرد بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوام بوو، لە بەرامبەردا هاووڵاتییانی گوندەکان ڕۆڵی پێشمەرگەیان بەرز نرخاند و داوای بەردەوامی ئەم جۆرە چالاکییانەیان کرد.