پارێزگاری کەرکووک پیرۆزبایی لە پارتی دەکات بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنییەوە

K24 – هەولێر:
پارێزگاری کەرکووک پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرکردایەتی و جەماوەری پارتی لە کەرکووک دەکات بە بۆنەی 78 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
16ـی ئابی 2024، ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "لە یادی 78 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرکردایەتی حزب و لایهنگرانی دهكهین له شاری کەرکووک".
هاوکات پارێزگاری کەرکووک بەو بۆنەیەوە، جەختی لە هاوکاری و هەماهەنگی کردووەتەوە لەپێناو سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە و پێکەوەژیانی بەردەوام بۆ هەموو پێکهاتەکانی کەرکووک.
پێش 78 ساڵ، لە 16ـی ئابی 1946، پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی دامەزرا و تاوەکوو ئێستا 14 کۆنگرەی کردووە و بەپێی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش، ئێستا پارتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، گەورەترین پارتی سیاسیی جەماوەرییە.