هاووڵاتییه‌كی پارێزگای واست، 12 ساڵه‌ گورگ به‌خێو ده‌كات

ئەبو ئەسەد، گەنجێکی پارێزگای واستە، 12 ساڵە سەرقاڵی بەخێوکردنی گورگە و چاوی لەوەیە لە داهاتوودا باخچەیەکی تایبەت بە بەخێوکردنی گورگ بکاتەوە.

ئەم گەنجەی پارێزگای واست گورگەکان فێر دەکات و ڕاهێنانیان پێ دەکات، پێی وایە بەخێوکردنی گورگ سوودێکی زۆری هەیە.

ئەبو ئەسەد دەڵێت: ئێستا ژمارەی ئەو گورگە دایکانەی لای من ماون پێنج دانەن، بێچووەکان نزیکەی 27 دانەبوون، ئێستا سێ دانەیان لای من ماون.

بە گوتەی ئەو گەنجە "گورگ کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە، دەتوانن جنۆکە ببینن، هەروەها ئاژەڵی پاکن و لەگەڵ گورگی نزیکی خۆی جووت نابێت. لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕووی ئیدارەدانەوە، ئاژەڵێکی ڕێکخراوە و گەورەکان ڕاو دەکەن و بچووکەکان دەخۆن، هەمووان بە قسەی گەورەکەیان دەکەن. زۆرینەی جارەکان مریشکیان پێ دەدەم، هەندێک جار خەڵک بۆم دەهێنن و هەندێک جار خۆم دەیکڕم".

ئەو حەزەی ئەبو ئەسەد بێ مەترسی نییە، چونکە گورگەکان هەندێ تایبەتمەندی مەترسیداریان هەیە، بەڵام ئەم گەنجە عاشقی ئەم حەزەیە و پێیوایە گورگ سەرنجڕاکێشن، هەڵسوکەوتی لەگەڵ گورگەکان کردووە بە ژیانی بەشێک لە خێزانەکەی.

هاووڵاتییەکی پارێزگای واست دەڵێت: ئەبو ئەسەد وازی لە هەموو کارێک هێناوە و زۆرینەی کاتەکانی لەگەڵ گورگەکان بەسەردەبات و خواردنیان پێ دەدات. گورگی عێراقی چەند تایبەتمەندییەکی هەیە کە لەوانی دیکە جیای دەکاتەوە لەوانەش بە جەستە گەورەتر و تەنانەت بەهێزتریشن.

ئەم گەنجە خاوەنی ئازایەتییەکی زۆرە لە مامەڵەکردن لەگەڵ گورگەکان، چاوی لەوەیە باخچەیەکی گەورەی تایبەت بە خێوکردن و ڕ‌اهێنان بە گورگەکان بکاتەوە تا خەڵک لە پارێزگای واست و پارێزگاکانی دیکەشەوە بێن بۆ سەیرکردنی.

Fly Erbil Advertisment