كهركووك له نێوان دیدی پارتی و یهكێتی له سهر زاری شایهتحاڵهكان
ڕۆژ دوای ڕۆژ نهێنیهكان ئاشكرا دهبن و تهكید لهوه دهكهنهوه كه سەرۆک بارزانی بەرگریکارێکی سەرسەختی کوردستانیبوونی کەرکووکه. بارزانی، لە زۆر بۆنەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە کەرکووک بەشێکی دانەبڕاوە لە هەرێمی کوردستان، هەروەها کورد دەستبەرداری مافی خۆی نابێت بۆ ئەم شارە، بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە پرسی کەرکووک تەنیا بە دانووستاندن و ڕێککەوتنێکی سیاسی کە دان بە کوردستانیبوونییدا بنرێت، چارە دەکرێت.
"ئاشکراکردنی کاغەزەکانی ڕێککەوتن"
ئەم پێشهاتانە مشتومڕێکی بەرفراوانی لەناو کوردستاندا دروست کردووە، بەو پێیەی هەندێک پێیانوایە ئهم ڕێکكهتهوتنهی بهم دوایهی كرا بۆ چارهكردنی كێشهی ئهنجوومهنی پارێزگای كهركووك چارەنووسی ئهم شاره دەخاتە مەترسییەوە و پێگەی یەکگرتوویی کورد لە ڕووبەڕووبوونەوەدا لاواز دەکات.
سەرۆک بارزانی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی پێکهاتەکانی عەرەب و تورکمان وەک هەمیشە شەڕی لەسەر پاراستنی ناسنامەی کوردستانی بوونی کەرکووک کردەوەو جەختی لەسەر دانانی پارێزگارێکی کورد کرد، بەڵام یەکێتی بە ڕێککەوتنی هۆتێڵ ڕەشیدی بەغدا خەونی پرۆژەی عەرەبیی و هەرێمیی بۆ عێراقیبوونی کەرکووک بەدیهێنا.
"هەڵوێستی سەرۆک بارزانی لەسەر مافەکانی کورد لە کەرکووک و سازش نەکردن"
سەرۆک بارزانی هەفتەیەک بەر لە کۆبوونەوەکەی هۆتێل ڕەشید، بە شاندی هاوبەشی كوتلەی عەرەبی و توركمانیی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكی ڕاگەیاندبوو "کورد، لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک خاوەنی حەوت کورسییە و قەبووڵی ناکەین لە خولی یەکەم پارێزگاری کەرکووک عەرەب بێت و هەربۆیە سازش لە هیچ مافێکی کورد ناکەین".
یەكشەممە 4ی ئابی 2024، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی كوتلەی عەرەبی و توركمانیی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و ژمارەیەك پارلەمانتار و سەركردەی سیاسی بە سەرۆكایەتیی شێخ خەمیس خەنجەر كرد.
لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەروەها دۆخی كەركووك و هەوڵەكان بۆ چارەكردنی پرسی پێكهێنانی حكوومەتی خۆجێی و هەڵبژاردنی پارێزگاری كەركووك و دیاریكردنی پۆستە ئیدارییەكانی تری كەركووك ئاڵۆگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا، جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە پێویستە چارەكان بە ئاراستەی ڕەچاوكردنی مافی سەرجەم پێكهاتەكانی كەركووك و لە خزمەت پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی ئەو شارە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتییان و بوژانەوەی كەركووك بێت، ئەویش لە چوارچێوەی تەوافوق و كۆدەنگیی نیشتمانی.
هەر لەسەر هەڵوێستی سەرۆک بارزانی، موهەیمن حەمەدانی، پەرلەمانتاریی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "الاولی"ـی عێراقی، باسی لە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی کرد و ئاماژەی داوە "تەوەری سەرەکیی دیدار و گفتوگۆیان لە بارەی هەڵبژاردنی پارێزگار و پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک بووە و سەرۆک بارزانی زۆر بە ڕاشکاوانە وەڵامی شاندە هاوبەشەکەی عەرەبی و تورکمانەکانی کەرکووکی داوەتەوە".
حەمەدانی دەڵێ: سەرۆک بارزانی زۆر ڕاشکاوانە لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگار و پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک قسەی کرد و گوتی "کورد خاوەنی دوو کورسی نییە، بەڵکو حەوت کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگای هەیە، ئێمە ئەمڕۆ وەکو نوێنەری کورد لەگەڵ ئێوە قسە دەکەین و هەرگیز قبووڵی ناکەین لە خولی یەکەم پارێزگاری کەرکووک عەرەب بێت. لەم قۆناغەدا ئێمە سازش لە هیچ مافێکی کورد ناکەین".
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی بۆ شاندی هاوبەشی عەرەب و تورکمانی کەرکووک کە خەمیس خەنجەر، حەسەن تۆرهان، ئەرشەد ساڵحی و ڕاکان جبووری لە سەرکردە دیار و ناسراوەکان بوون، جەختی کردووەتەوە "دەبێت کەرکووک سیمبولی پێکەوەژیانی ئاشتەوایی نێوان ئایین و نەتەوەکان بێت؛ هەندێک هەڵەی کورد و عەرەب هەن، دەبێت چاک بکرێنەوە و دەبێت یەک هاوپەیمانی پێک بهێندرێت".
"سازش کردنی یەکێتی لەسەر عێراقیبوونی کەرکووک بۆ پۆستی پارێزگار"
خەزعەلی "سەرۆکی یەکێتی دانیناوە کەرکووک شارێکی عێراقییە نەک کوردستانی"
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی عەسائیب ئەهلی حەق لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵێکی الاولی، پەردە لەسەر نهێنییەکانی ڕێککەوتنەکەی هۆتێل ڕەشیدی بەغدا و چۆنێتی ڕێککەوتن و هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات و دەڵێت: سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دانی ناوە بەوەی کەرکووک شارێکی عێراقییە و هیچ پەیوەندییەکی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە، ئێمەش بەو مەرجە یەکێتی پابەندی بەڵێنەکەی بێت، پشتیوانیمان کرد بۆ ئەوەی پارێزگاری کەرکووک لە پشکی ئەوان هەڵبژێردرێت.
بە گوتەی خەزعەلی، ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە ناسنامەی عێراقیبوونی کەرکووکە، وەک مووسڵ و دیالە بێت، نەک پۆستی پارێزگار، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاشکرا و نهێنیش هەرگیز دان بەوەدانانێت کەرکووک شارێکی عێراقییە.
وهسفی عاسی "یەکێتی خەونی عێراقیبوونی کەرکووکی بۆمان هێنایە دی"
سەرۆکی هۆزی عوبهیدی عەرەبی سوننە مەزهەب و نوێنەری عەرەبی كهركووك له پهرلهمانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی عێراق دەڵێت: دوای 20 ساڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خەونی عێراقیبوونی کەرکووکی بۆمان هێنایە دی و ئەو پرۆژە نەتەوەییەی ههمان بوو، جێبهجێی بوو، ڕاسته پارێزگاری نوێی كهركووك كورده، بهڵام چهند ڕۆژێكی دیكه دهچێته ناو هاوپهیمانییهك به ناوی (هاوپهیمانی كهركووكی نیشتمانی)، واته پارێزگار نوێنهرایهتیی كورد ناكات، بهڵكوو نوێنهرایهتیی ئهو هاوپهیمانییه دهكات".
وهسفی عاسی، ئاشکرای کردووە "یهكێتی جهخت لهوه دهكاتهوه كه بهشێكه له عێراق و له ژێر ئاڵای عێراقدایه و بەڵێنیشی داوە ڕێگەی گەڕانەوە بە ئاسایش و پێشمهرگه نادات بۆ كهركووك و ههرگیز ئاڵای كوردستانیش له كهركووك بهرز ناكهنهوه".
وهسفی عاسی ڕوونیشی كردووهتهوه "ڕێككهوتنیان لهگهڵ یهكێتی چهند تهوهری دیكهی له خۆ گرتووه، لهوانه ههر كهسێكی كهركووك واته عهرهبی كهركووك كه بێسهروشوێنه یاخود له زیندانهكانی سلێمانی زیندانی كراوه، له ڕێگهی لیژنهیهك كه نووسینگهكهی له كهركووكه، دهتوانێت سهردانیان بكات بۆ ئهوهی ڕاستهوخۆ پهیوهندی به بهرپرسانی سلێمانییهوه بكهن و بۆ ئاشكراكردنی چارهنووسی بێسهروشوێنان و زیندانییهكان".
پارێزگای کەرکووک: "لەمەودوا تاکە ناسنامەی کەرکووکییەکان، کەرکووکە"
ڕێبوار تەها، پارێزگاری نوێی کەرکووک لە 14ی ئەم مانگە دوای سوێندنخواردنی لە سەرۆکایەتیی دادگای کەرکووک، ڕایگەیاند "لەمەودوا خەڵکی کەرکووک یەک ناسنامەی هەیە ئەویش کەرکووکییە و ئەمەش بۆ هەموو پێکهاتەکان دروستە، هەربۆیە ئەوەی دەیکەن لەبەرژەوەندیی هەمووان دەبێت نەک لەبەرژەوەندی پێکهاتەیەک لەسەر حیسابی پێکهاتە و لایەنێکی دیکە".
گوتیشی: پێشتر زۆر کار لەسەر سیاسەت و دابەشکاری پێکهاتەیی کراوە و ئەنجامەکەشی ماڵوێرانی و دواکەوتنی گەنجەکان، گەڕەکەکان و شاری کەرکووک بووە، بەڵام لەمەودوا ئەمە نابێت.
"ڕێککەوتنی هۆتێل ڕەشید و دابەشکردنی پۆستەکان و مەترسی جێبەجێ نەکردنی ماددەی 140"
سەرەڕای ناڕەزایی پێکهاتەکانی تورکمان و عەرەبی ڕەسەنی کەرکووک لە شێوازی کۆبوونەوەی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە 10ی ئەم مانگە لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا و یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگار و سەرۆکیی ئەنجوومەنی پارێزگا و پۆستەی ئیدارەییەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک، بەڵام سەرۆککۆماری عێراق مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها لە پشکی یەکێتی بۆ بوون بە پارێزگاری نوێی کەرکووک دەکرد.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە ڕێککەوتنەکەی هۆتێل ڕەشیدی بەغدا بڵاو کراوەتەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەنیا بۆ ڕازی کردنی بەشێک لە تورکمان و عەرەب لە پێناو دانانی پارێزگار، پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگاکەی بەخشیوەتەوە و 18 پۆستی بە تورکمان و 19 پۆستیشی بە عەرەب داوە.
لەسەرووی هەمووشیانەوە بە تەواوی دەستبەرداری ناسنامەی کوردستانی بوونی کەرکووک بووە و بەڵێنی داوە پابەندی هەموو هەنگاوەکانی عێراقیبوونی کەرکووک بێت، ئەمەش مەترسییەکە لەسەر جێبەجێ نەکردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراق.
"هەڵوێستی پارتی لەسەر ڕێککەوتنەکەی هۆتێل ڕەشید"
مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە 12ی ئەم مانگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دانانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و دابەشکردنی پۆستە ئیدارەییەکانی شارەکە بە نا یاسایی ناوبرد و ڕایگەیاند، "ئەوەی كراوە چارەیەکی گونجاو نییە بۆ تێپەڕاندنی کێشە و گرفتەکانی کەرکووک، چونکە چارە ئەوەیە تاكڕەویی نەكرێت و هەوڵی پەراوێزخستنی لایەنەكان نەدرێت، بەڵکو دەبێت هەموو لایەك بە نیازپاكییەوە لەپێناو خزمەتكردنی خەڵك لە بەڕێوەبردنی كەركووكدا بەشدار بن".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی گوتەبێژی پارتی هاتووە "لەدرێژەی ئەو هەوڵانە، لەگەڵ لایەنە عەرەب و توركمانەكان چەندان كۆبوونەوە کراوە. لە دوایین كۆبوونەوەشدا لە 4ی ئابی 2024، لەگەڵ جەنابی سەرۆك بارزانی كە سەرجەم نوێنەرانی عەرەب و توركمان ئامادەی بوون، جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە چارەكان بە ئاراستەی ڕەچاوكردنی مافی سەرجەم پێكهاتەكانی كەركووك و لە چوارچێوەی تەوافوق و كۆدەنگیی نیشتیمانیدا بێت و هەموو لایەك لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە نابێ ئەزموونەكانی پێشوو دووبارە ببنەوە".
مەحموود محەممەد دەڵێت: جەنابی سەرۆك بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هاوبەشی پێکهاتەی نەتەوەی عەرەب و تورکمانی، پێداگر بووە كە دەبێ بۆ یەكەمجار پارێزگار، كەسێكی كورد بێت، ئەگەر بەو مەرجەش ڕازی نین كە بۆ جاری یەكەم پارێزگار لە كوردێكی بێلایەن نەبێت، ئەوە دەتوانن بچن لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانی ڕێك بكەون، كەچی هەر هەموویان ڕەتیان كردەوە لەگەڵ یەكێتی لەسەر دانانی پارێزگار ڕێك بكەون.
"ناڕەزایی پێکهاتەی تورکمان لە دانانی ئیدارەی خۆجێی کەرکووک"
چوارشەممە 14ی ئابی 2024، حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی یەکگرتووی تورکمانیی لە عێراق، لە دادگای باڵای فیدراڵیی، سکاڵای لە دژی هەڵبژاردنی پارێزگار و پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک تۆمار کرد و دادگاکە سکاڵاکەی قەبووڵ کردووە و بڕیارە بەم زووانە هەڵوێستی خۆی لەوبارەوە ڕابگەیەنێت.
حەسەن تۆران ڕاشیگەیاند "کۆبوونەوەکەی بەغدا پێچەوانەی بڕگەی 13 لە ماددەی چوارەم لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، کە تێیدا هاتووە 'دابەشکردنی دەسەڵاتەکان دەبێت نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە بێت، پەراوێزخستنی پێکهاتەی تورکمان لە کۆبوونەوەکە پێشێلکردنی دەقی ئەو کۆنووسەیە لە دانیشتنی یەکەمی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە 11/7/ 2024 ڕێککەوتنی لەسەر کرا بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان پابەند بن و پێش دانیشتنی دووەمی ئەنجوومەن ڕێکبکەون".