دیوانی وه‌قفی سوننی گوتاربێژێك به هۆكارێكی سه‌یر له مینبه‌ر دوور ده‌خاته‌وه

دیوانی وه‌قفی سوننی گوتاربێژێك له مینبه‌ر دوور ده‌خاته‌وه، كه پێشتر چه‌ند جارێكیش به‌هۆی "گوتاره كۆمێدییه‌كانی" ئاگه‌دار كراوه‌ته‌وه و ڕێككاری دیكه‌یشی به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته‌وه به‌ر.
به پێی نووسراوێكی دیوانی وه‌قفی سوننی كه له 13ـی ئابی 2024 ده‌رچووه، بڕیار دراوه به دوورخستنه‌وه و سڕكردنی عه‌دای مووسا عه‌بد محه‌ممه‌د غه‌ریری له گوتاربێژی تا ماوه‌یه‌كی نادیار.
هه‌روه‌ها له نووسراوه‌كه‌دا بڕیار دراوه به ڕه‌وانه‌كردنی دۆسیه‌ی ناوبراو بۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای زانستی به مه‌به‌ستی دوووباره چه‌سپاندنی شیاویه‌تی له گوتاردان.
عه‌دای مووسا عه‌بد محه‌ممه‌د غه‌ریری گوتاربێژی مزگه‌وتی عومه‌ر موختاره له به‌غدا. دیوانی وه‌قفی سوننی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گوتاره كۆمیدییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار ده‌ركردووه.
ناوبراو به‌وه ناسراوه له میانی گوتاره‌كانیدا به شێوه‌یه‌كی كۆمیدی باس له پرسه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات و جووڵه‌كانی به لای خه‌ڵكه‌وه سه‌رنجڕاكێش و گاڵته‌ئامێزه.
دیوانی وه‌قفی سوننی پێشتر له 20ـی حوزه‌یرانی 2023، ئه‌و گوتاربێژه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك له گوتاربێژی دوور خسته‌وه، به‌ڵام دواتر بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دا.