ته‌واوی لوبنان بێكاره‌با بوو

دامه‌زراوه‌ی كاره‌بای لوبنان ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوایین كۆمه‌ڵه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ماوه له تۆڕه‌كانی كاره‌با به ته‌واوه‌تی له خزمه‌ت ده‌رچووه، به‌مه‌یش پێدانی كاره‌با بۆ ته‌واوی لوبنان ڕاگیراوه.
شه‌ممه، 17ـی ئابی 2024، دامه‌زراوه‌ی كاره‌بای لوبنان ڕایگه‌یاند، دوایین كۆمه‌ڵه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ماوه له تۆڕه‌كانی كاره‌با به ته‌واوه‌تی له خزمه‌ت ده‌رچووه، به‌مه‌یش پێدانی كاره‌با بۆ ته‌واوی لوبنان ڕاگیراوه و ئه‌و وڵاته‌ی ڕووبه‌ڕووی بێكاره‌بایی كردووه‌ته‌وه.
دامه‌زراوه‌ی كاره‌بای لوبنان باسی له‌وه‌ش كرد، له ئه‌نجامی نه‌مانی كاره‌بای به‌رهه‌مهاتوو له كارگه‌ی زه‌هران له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه لوبنان بێكاره‌با ده‌بێت، ته‌نانه‌ت نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه دوایین كۆمه‌ڵه‌ی بەرهەمهێنانی کارگەی زەهرانی کە لەسەر تۆڕی کارەبا مابووه‌وه، به زۆر له تۆڕه‌كان ده‌رهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كاندا دابه‌ش بكرێت.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی كاره‌بای لوبنان ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م بڕیاره‌ی كه دراوه لە ئەنجامی تەواوبوون و نه‌مانی بڕی پێویستی ناو کۆگای گازوایل بووه، ئەمەیش بووە هۆی وەستانی تەواوەتی پێدانی کارەبا بۆ هەموو لوبنان و هه‌ر یه‌ك له فرۆکەخانە، بەندەر، پەمپە ئاوییەکان، ئاوەڕۆ ، زیندانەکانیشی گرتووه‌ته‌وه.