ڤیان دەخیل: دەبێت عێراق هەنگاوی جددی بۆ دەرکردنی پەکەکە لە شنگال بنێت

K24 – هەولێر:
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: بەشێک لە گرووپەکانی حەشدی شەعبی ناچنە ژێرباری یاسا و ڕێککەوتنەکان. گوتیشی: حکوومەتی عێراق پابەندی ڕێککەوتنی شنگال نەبووە بۆ دەرکردنی پەکەکە.
ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24ـدا، گوتی: چارەیەکی زۆر باش هەیە بۆ دۆخی شنگال ئەویش جێبەجێکردنی ڕێیکەوتنی شنگالە، بۆ ئەوەی بارودۆخی ناوچەکە سەقامگیر بێت. هەروەها لە ڕێککەوتەنەکدا هاتووە، کە چەکدارە نایاساییەکان دەبێت لە قەزاکە نەمێنن.
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، باسی لەوە کرد، تا ئێستە حکوومەتی عێراق پابەندی ڕێککەوتنی شنگال نەبووە بۆ دەرکردنی پەکەکە و هیچ هەنگاوێکی بەو ئاراستەیە نەناوە.
هاوکات ڕایگەیاند: حەشدی شەعبی لە شنگال دوو بەرەنە، بەشێکیان بە قسەی سەرۆکەکەیان دەکەن کە فالح فەیازە، بەڵام بەشێکی دیکەیان ناچنە ژێرباری یاسا و ڕێککەوتنەکان، تەنانەت بە قسەی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش ناکەن.
گوتیشی: پەکەکە لەگەڵ هەندێک لایەنی عێراقی و کەسانێک لە ناو حکوومەتی عێراقدا پەیوەندیی پتەوی هەیە.
له 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2020، رێككه‌وتننامه‌ی شنگال له نێوان هه‌ردوو حكقومهتی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له شاری به‌غدا ئیمزا کرا.
ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌كه، شه‌ش خاڵی له‌خۆگرتووه، كه باس له ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شنگال ده‌كات له‌رووی كارگێری، ئه‌منی و سیاسییه‌وه.
له خاڵی یه‌كه‌می رێككه‌وتننامه‌كه ئاماژه به هه‌ڵبژاردنی قایمقامی نوێ بۆ شنگال ده‌كات، له خاڵه‌كانی دووه‌م و سێیه‌م باس له ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه ده‌كات كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه سه‌رپه‌رستی ده‌كرێـت و هێزێكی ئه‌منی 2500 كه‌سی له خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروستده‌كرێت.
له خاڵه‌كانی چواره‌م و پێنجه‌م باس له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه له شنگال ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هیچ كه‌سێكی سه‌ر به په‌كه‌كه نابێت له‌و هێزه ئه‌منییه‌دا دابمه‌زرێندرێت.
له خاڵی كۆتایی رێككه‌وتننامه‌كه‌شدا، جه‌خت له‌سه‌ر ئیداره‌دان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال كراوه، به هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی 3ـی ئابی 2014. تیرۆریستانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر شنگال و جینۆسایدی ئێزدییه‌كانی شنگال و ناوچه‌كه‌یان كرد.
له‌و هێرشه‌دا، تیرۆریستانی داعش زیاتر له 6500 ئافره‌ت و منداڵی ئێزدییان رفاند و زیاتر له 350 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوون. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 2500 ئێزدیش تاكو ئێستا بێسه‌روشوێنن.
ڕۆژی 13ـی تشرینی دووه‌م 2015، له ئۆپراسیۆنێكی هێزه‌كانی پێشه‌مه‌رگه به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی، شنگالی له ده‌ست تیرۆریستانی داعش ئازادكرد.