ئاسایشی هەولێر دوو کەسی بە تۆمەتی دزینی ژمارەیەك ماتۆڕسکیل دەستگیر کرد

K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دوو کەسی بە تۆمەتی دزینی 12 ماتۆڕسکیل دەستگیر کرد.
17ـی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە لە چەند تاوانێکی دزینی ماتۆڕسکیل لە چەند گەڕەکێکی ناو شاری هەولێر، لەلایەن هێزەکانیانەوە بە بەدواداچوون کرا و توانییان ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتباران بە ناوەکانی (م، ف، ع) و(هـ ، هـ ،ل) بوون، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کران، لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەرکەوت تۆمەتبارەکان 12ماتۆڕسکیلی هاووڵاتیانیان دزیوە.
تۆمەتبارەکان لە دانپێنانەکانیاندا دەڵێن: "ئێمه چوار كهس بووین و له چهندین گهڕهكی شاری ههولێر تاوانی دزیمان ئهنجامدهدا و پاشان ماتۆڕسكیلهكانمان دهفرۆشتهوه و پارهكهشمان دابهش دهكرد".