هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان کرد

K24 – هەولێر:
لە هەردوو گوندی کوشافی سەروو، خواروو و دارستانی رۆژهەڵاتی زێی گەورە، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان کرد بە مەبەستی ڕاوەدونانی پاشماوەکانی تێرۆریستانی داعش.
17ـی ئابی 2024، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا، له سنووری میحوەری شەش لە هەردوو گوندی کوشافی سەروو و خواروو و دارستانی ڕۆژهەڵاتی زیێ گەورە کێوماڵ کران بە مەبەستی ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی تێرۆریستانی داعش.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەینی 16ـی ئابی 2024، هێزەکانی لیوای 22ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دەوروبەری گوندی قەرەحەسەن و ناحیەی لەیلان، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان کرد. بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنەکانیان لەو ناوچانەی کە گومانی هەبوونی مۆڵگەی تیرۆرستانیان لێ دەکرێت بەردەوام دەبن.
ئۆپەراسیۆنەکە لە بەرەبەیانیەکی زوو دەستی پێکرد بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوام بوو، لە بەرامبەردا هاووڵاتییانی گوندەکان ڕۆڵی پێشمەرگەیان بەرز نرخاند و داوای بەردەوامی ئەم جۆرە چالاکییانەیان کرد.