پەیامنێری کوردستان24: بوومەلەرزەیەک ڕووسیای هەژاند

K24 – مۆسکۆ:
پەیامنێری کوردستان24 لە مۆسکۆ ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەک ڕووسیای هەژاند و بەم هۆیەوە مەترسی دروستبوونی زریان هەیە.
17ـی ئابی 2024، خۆشەوی محەممەد، پەیامنێری کوردستان لە مۆسکۆ ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەی کامچاتکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕووسیای گرتەوە و هۆشداری لە دروستبوونی سونامی دهدرێت.
ڕوانگەی بومەلەرزەزانی ناوەڕاستی ئەورووپا، ئاشکرای کرد: شوێنی ڕوودانی بوومەلەرزەکە 100 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری پترۆپاڤلۆڤسک-کامچاتسکیەوە دوورە.
ڕوانگەی بومەلەرزەزانیی ناوەڕاستی ئەورووپا ڕایگەیاندووه، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 51 کیلۆمەتر لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی کامچاتکا ڕووی داوە.
لای خۆیەوە ناوەندیی نیشتمانی ئهمهریكی هۆشداری داوه له دروستبوونی زریان لە کەناراوەکانی ناوچەکە.