شانەیەکی تیرۆریستانی داعش لە کەرکووک هەڵوەشێنرایەوە و ئەندامەکانی دەستگیر کران

هەواڵگریی عێراق بڵاوی کردەوە، شانەیەکی تیرۆریستانی داعش لە کەرکووک لە یەک هەڵوەشێنراوەتەوە و ئەندامەکانیشی دەستگیر کراون.
یەکشەممە 18ـی ئابی 2024، هەواڵگریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە "تیمەکانی هەواڵگریی تایبەت بە نەهێشتنی تیرۆر لە پارێزگای کەرکووک، زانیاریی لەبارەی بوونی شانەیەکی تیرۆریستانی داعش کە لە سێ تیرۆریست پێک هاتبوون، بۆ هاتووە؛ تیمێکی هەواڵگریی تایبەتی سەر بە هەواڵگریی و نەهێشتنی تیرۆر، بەهاوبەشی هەڵۆکانی هەواڵگریی، توانیان شوێنی تیرۆریستەکان ئاشکرا بکەن و دەستگیرییان بکەن".
سەرچاوەکە ئاشکرای دەکات، لە لێکۆڵینەوەکاندا ئەو تیرۆریستانە دانیان بەوە ناوە کە چەندین کەسیان لە هێزە ئەمنییەکان تیرۆر کردووە، بۆیە دانناکەیان نێردرا دادگا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.