وەزارەتی تەندروستی: سبەینێ پێنج پرۆژەی تەندروستی لە پارێزگای دهۆک دەکەونە واری جێبەجێکردن
K24 – هەولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەینێ پێنج پرۆژەی گرنگی تەندروستی دەکەنەوە وای جێبەجێکردنەوە کە خزمەتی زیاتری پزیشکی بۆ هاووڵاتییانی ناوچەکە دابین دەکات.
سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەینێ دووشەممە 19ـی ئابی 2024، پێنج پرۆژەی گرنگ لە کەرتی تەندروستی لە سنووری پارێزگای دهۆک دەکەونە واری جێبەجێکردن، ئەوانیش دانانی بەردی بناغە بۆ سێ پرۆژەی تەندروستی و کردنەوەی دوو سەنتەری پزیشکیین.
لەبارەی پرۆژەکانەوە، سەرکار سورچی ئاماژەی بەوەکرد: پرۆژەکان بریتین لە دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی سەنتەری شووشتنی گورچیلە لە شاری دهۆک و سەنتەری شووشتنی گورچیلە لە قەزای ئاکرێ.
هەروەها دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی چاودێریی تەندروستی منداڵە ناکامەکان (خدج) لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لە شاری دهۆک و دانانی بەردی بناغەی قۆناغی دووەمی نۆژەنکردنەوە و گۆڕانکاری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کۆنی دهۆک بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.
هاوکات گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە: سبەینێ بنکەی تەندروستی ئازادی لە دۆمیز لە جۆری A و سەنتەری چارەسەری نەخۆشی شەکرە و ڕژێنە دەرەقییەکان لە پارێزگای دهۆک دەکرێنەوە.