کۆنگرەی دیموکراتەکان بە بەشداری 50 هەزار کەس و  چاودێرییەکی توندی ئەمنیی بەڕێوە دەچێت

ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی 26مین کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکانی ئەمەریکا
ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی 26مین کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکانی ئەمەریکا

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2024، بە بەشداری دەیان هەزار کەس کۆنگرەی نیشتمانیی دیموکراتەکانی ئەمەریکا دەست بە چالاکییەکانی دەکات و بڕیارە چوار ڕۆژ بەردەوام بێت.

پێشبینی دەکرێت، نزیکەی 50 هەزار کەس بەشداری کۆنفرانسەکە بکەن کە 4696 نوێنەری وڵاتان، 15 هەزار میوان و ڕۆژنامەنووس لەگەڵ هەزاران چالاکوانانی سیاسی و خۆبەخش، ئامادەی کۆنگرەی دیموکراتەکان بکەن.

بۆ پاراستینی ئاسایشی 26مین خوولی کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان پێشبینی گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندی ئەمنی دەکرێت کە لە شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆی ئەمەریکا بەڕێوە دەچێت و بڕیارە چوار ڕۆژ بەردەوام بێت. بۆ جێبەجێکردنی پلانی ئەمنی نزیکەی 2500 پۆلیس لە ناوخۆی شارەکە و سەدان ئەندامی دیکەی هێزە ئەمنییەکان لە دەوروبەری شارەکە ئەرکدار بکرێن.

بەڕێوەچوونی کۆنگرەی نیشتمانیی دیموکراتەکانی ئەمەریکا لە کاتێکدایە لە یەک تا وەکوو پێنجی ئەم مانگە، دیموکراتەکان بە دەنگدانی ئەلیکترۆنی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی وڵاتەکەیان وەک کاندیدی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا هەڵبژارد کە بڕیارە لە تشرینی دووەمی ئەم ساڵ پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمەریکا بەڕێوە بچێت.

Fly Erbil Advertisment