سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران: پێویستە ڕاپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتییان خێراتر بکرێت

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگار و یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆ بووەوە.
دووشەممە، 19-08-2024، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێـی کـوردستان، سەردانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێـی کـوردستان، بە جیا لەگەڵ د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک؛ گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەڕێوەبەرانی یەکە کارگێڕییەکانی هەردوولا کۆ بووەوە.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، لە هەردوو کۆبوونەوەی دهۆک و زاخۆدا، ڕایگەیاند، "پێویستە ھەموو ھەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییان و ڕاپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتییانی سنوورەکە چڕ بکرێنەوە".
ھەر لەو دوو کۆبوونەوەدا "تیشک خرایە سەر پەرەپێدانی زیاتر و خێراکردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردن بە سنوورەکە و ھاووڵاتیانی دەڤەرەکە".


