سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران: پێویستە ڕاپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتییان خێراتر بکرێت

د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێـی کـوردستان
د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێـی کـوردستان

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگار و یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆ بووەوە.

دووشەممە، 19-08-2024، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێـی کـوردستان، سەردانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد.

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێـی کـوردستان، بە جیا لەگەڵ د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک؛ گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەڕێوەبەرانی یەکە کارگێڕییەکانی هەردوولا کۆ بووەوە.

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، لە هەردوو کۆبوونەوەی دهۆک و زاخۆدا،  ڕایگەیاند، "پێویستە ھەموو ھەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییان و ڕاپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتییانی سنوورەکە چڕ بکرێنەوە".

ھەر لەو دوو کۆبوونەوەدا "تیشک خرایە سەر پەرەپێدانی زیاتر و خێراکردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و  بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردن بە سنوورەکە و ھاووڵاتیانی دەڤەرەکە".

کۆبوونەوەی دیوانی پارێزگای دهۆک بە ئامادەبوونی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

کۆبوونەوەی سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
کۆبوونەوەی سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
Fly Erbil Advertisment