یونیسێف: 77 ملیۆن منداڵ و تازه‌پێگه‌یشتوو له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبه‌ڕووی به‌دخۆراكی بوونه‌ته‌وه

ڕێكخراوی یونیسێف ئاماژه به‌وه ده‌كات، لانی كه‌م زیاتر له 70 ملیۆن منداڵ و تازه‌پێگه‌یشتووان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بە دەست جۆرێک لە بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن بەهۆی قەیرانەکانەوە.
دووشه‌ممه، 19ـی ئابی 2024، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، لانی كه‌م زیاتر له 70 ملیۆن منداڵ و تازه‌پێگه‌یشتووان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بە دەست جۆرێک لە بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن بەهۆی قەیرانەکانەوە. گوتووشیه‌تی، ئه‌و ژماره‌یه زۆر زۆره.
ڕێكخراوی یونیسێف ڕوونی كردووه‌ته‌وه، یه‌ك له سێ منداڵ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەم هۆیه‌وه دەناڵێنن. ده‌شڵێت، 55 ملیۆن منداڵ لە ناوچەکەدا کێشیان زیادە یان قەڵەون، لەگەڵ زیادبوونی ئەم جۆرە بەدخۆراکییانە لەنێو منداڵانی تەمەنی خوێندن لە هەر 20 وڵاتی ناوچەکەدا.
ئه‌و ڕێكخراوه هێمای بۆ ئه‌وه‌ی كردووه، لە هەر سێ منداڵ و تازه‌پێگه‌یشتوویه‌كی تەمەنی خوێندن، یەکێکیان بە دەست کێشی زیادە و قەڵەویەوە دەناڵێنێت، لە کاتێکدا 24 ملیۆن منداڵی دیکە بە دەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن، لەوانەش كورته‌باڵایی و لاوازی جه‌سته‌یی.
ڕێكخراوی ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕاكێشاوه، له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا، كێشه‌ی كورته‌باڵایی له‌ناو منداڵان و تازه‌پێگه‌یشتوواندازیادی كردووه، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر 10 ملیۆن منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵاندا هه‌یه.