سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش: ژماره‌ی خنكان له ئاودا له هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه

گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌كات، زۆربه‌ی خنكانهكان له ئاودا، هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌مته‌رخه‌می هاووڵاتییان و گوێڕایهڵنهبوونیان به ڕێنماییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دووشه‌ممه، 19ـی ئابی 2024، سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی هه‌رێم تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ڕێژه‌ی خنكان له ئاودا له هه‌رێمی كوردستان ساڵانه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ساڵ ڕێژه‌كه زیاتر بووه.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئاماری خنكان ئه‌م ساڵ له ئاودا له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته 69 كه‌س.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، جیاوازی قوربانییه‌كان ئه‌م ساڵ له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو، ئه‌وه‌یه زۆربه‌یان خه‌ڵكی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستانن.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی هه‌رێم هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ساڵانی ڕابردوو زۆربه‌ی قوربانییه‌كان هاووڵاتییانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بوون.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه، ئه‌وان وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی هه‌رێم هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنی وه‌رزی هاویندا ڕێنمایی و ڕێككاره‌كانی خۆپارێزییان له خنكان بۆ هاووڵاتییان گرتووه‌ته به‌ر.
هه‌ینی 21ـی حوزه‌یرانی 2024، سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، گوته‌بێژی گشتیی به‌رگریی شارستانیی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئه‌م ساڵ به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو ڕێژه و ژماره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه و خنكان له هه‌رێمی كوردستان پتر بووه.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له چوار ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا، 404 ڕووداو له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرا و و به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو ڕێژه و ژماره‌یه‌كی زۆره.
گوته‌بێژی گشتیی به‌رگریی شارستانیی هه‌رێمی كوردستان گوتبوویشی، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا 348 ڕووداو، تایبه‌ت بووه به ئاگركه‌وتنه‌وه له پووش و پاوان و كێڵگه و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و حه‌وت كه‌سیش له ئاودا خنكاون.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، به‌رزی پله‌ی گه‌رما و كه‌مته‌رخه‌می هاووڵاتییان و نه‌بوونی گرنگی بۆ ڕێنماییه‌كانی به‌رگریی شارستانیی سه‌باره‌ت به خۆپارێزی له ئاگركه‌وتنه‌وه و خنكان، هۆكاری سه‌ره‌كی زۆربه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه و خنكانه له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان.