خالید عه‌رداوی: له زیندانه‌كانی عێراقدا جیاكاری له نێوان زیندانیان ده‌كرێت

شرۆڤه‌كارێكی یاسایی ئاماژه به‌وه ده‌كات، جیاكاریی له‌ناو زیندانیان عێراق هه‌یه و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره؛ ده‌شڵێت ده‌بێت زیندانه‌كان وه‌كوو چاكسازیخانه بن بۆ ئه‌وه‌ی زیندانییه‌كان بگۆڕێن و شیاندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت.
دووشه‌ممه، 19ـی ئابی 2024، خالید عه‌رداوی، شرۆڤه‌كاری یاسایی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ده‌بێت له زیندانه‌كاندا بنه‌مای مافه‌كانی له‌به‌رچاو بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی له نێوان زیندانیاندا دادپه‌روه‌ی هه‌بێت.
خالید عه‌رداوی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ته‌نانه‌ت ده‌بێت جلوبه‌رگی زیندانیان وه‌كوو یه‌ك بێت تاوه‌كوو هیچ جیارییه‌ك له نێوانیان ڕوو نه‌دات.
ناوبراو گوتیشی، ئه‌وه‌ی له زیندانه‌كانی عێراق له ڕووی جیاكارییه‌وه ده‌كرێت، ده‌بێته لێدان له ده‌روونی زیندانیان له بری ئه‌وه‌ی بكرێنه كه‌سایه‌تی باش.
ڕۆژی 6ـی نیسانی 2024، دۆسییەی زۆریی ڕێژه‌ی زیندانییان له گرتووخانه‌كانی عێراق و ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی عێراق كراون، حكوومه‌تی ناچار كرد به‌ڵێنی چاره‌ی كێشه‌ی قه‌ره‌باڵغی زیندانییه‌كان بدات؛ كه پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، ڕێژەی قەرەباڵغیی لە زیندانەکانیدا گەیشتووەتە 300% ئه‌مه‌ش وایكردووه کۆنترۆڵکردنی هەموو ئەو ژمارانە ئاسان نه‌بێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی داد، كار له‌سه‌ر دروستكردنی شاری چاكسازی له دیوانییه ده‌كه‌ن، دواتر له به‌سره و كه‌ركووكیش پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 7 هه‌زار دۆنم زه‌وی دروست ده‌كرێت، ئه‌م زیندانه توانای وه‌رگرتنی 50 هه‌زار به‌ندكراوی ده‌بێت، كه له‌ناویدا دادگا، بنكه‌ی پۆلیس و نه‌خۆشخانه، وۆركشۆپ و كارگه هه‌یه.
هه‌وڵه‌كانی حکوومەتی عێراق له كاتێكدایه، ساڵانێكی دوور و درێژه به‌ندیخانكانی عێراق به‌ده‌ست پشتگوێخستن و نه‌بوونی چاودێریی لایه‌نه حكوومییه‌كان و به‌رپرسانی مافی مرۆڤه‌وه ده‌ناڵێنێت، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كان كۆنترۆڵی به‌ندینخانه‌كانیان كردووه، كه به‌گوێره‌ی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له به‌ندینخانه‌كان پێشێلكاری و له‌سێداره‌دانی ڕانه‌گه‌یه‌نراو جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده ئامارێکی فەرمی نییە، بەڵام گریمانه هه‌یه نزیکەی 100 هەزار زیندانی لە زیندانی وەزارەتەکانی داد، ناوخۆ و بەرگری، دەزگای هەواڵگری، ئاسایشی نیشتمانی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بەردەوام قسە لەسەر ژماره‌یه‌ك زیندانی نهێنیش ده‌كرێت كه هەزاران دەستگیرکراوی تێدان.