موخه‌له‌د حازم: زلهێزه‌كان داعش و كه‌مپی هۆل وه‌كوو كارت له به‌رانبه‌ر عێراق به كار ده‌هێنن
شاره‌زایه‌كی ئه‌منی ئاماژه به‌وه ده‌كات، زلهێزه‌كان نایانه‌وێت داعش له‌ناو بچێت و مه‌به‌ستیانه وه‌كوو كارتی فشار به‌رانبه‌ر به عێراق به كاری بهێنن.
دووشه‌ممه، 19ـی ئابی 2024، موخه‌له‌د حازم، شارەزای ئەمنی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عێراق چه‌ندان ڕێكار و میكانیزمی بۆ پاراستنی سنووره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سووریا گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام تا ئێسته له كۆنترۆڵكردنی ته‌واوه‌تی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
موخه‌له‌د حازم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و ناوچانه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات تێیدا جێگیرن، ناوچه‌ی لاوازن و بۆشایی ئه‌منی تێیدا دروست ده‌بێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، له‌و ناوچانه هیچ زانیارییه‌ك ئاڵوگۆڕ ناكرێت، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه چه‌كدارانی داعش ده‌توانن دزه بكه‌ن.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ئه‌منی گوتیشی، زلهێزان مه‌به‌ستیانه كامپی هۆل بمێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كات بیانه‌وێت له به‌رانبه‌ر عێراق به كاری بهێنن.
ڕۆژی 18ـی ته‌ممووزی 2024، موخەلەد حازم، به كوردستان24ـی گوت، داعش لاواز دەبێت بەس کۆتایی پێ نایەت، ئەم ڕێکخراوە لەلایەن چەند ئامرازێکی دەرەکییەوە بەڕێوە دەبرێت، ئەم ناوچانەی کە کۆنترۆڵی ئەمنییان لەلایەن هێە ئەمنییەکانی عێراق نەکراوە بوونەتە شوێن و پەناگەی داعش. کاتێک داعش کەسێک دەبێتە سەرکردەیان دووبارە خۆیان ڕێک دەخەنەوە.
ئەو چاودێرە سەربازی و سیاسییە، گوتیشی: سەرۆکی نوێی قاعیدە ئەبو حەفز تاکتیکێکی نوێی داناوە بۆ داعش، بۆیە ئێستە خەریکە داعش هەڵدەستێتەوە و جموجۆڵەکانی زیادی کردووە، لە هەمان کاتدا هێزەکانی عێراق هەندێک جار ئۆپەراسیۆن لە دژیان ئەنجام دەدەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردبوو: ڕێکخراوەکە لەنێو خۆیدا کە هەڵگری هزری باوەڕییە بە چەک کۆتایی پێ نایەت، بەڵکو بۆ لەناوبردنی پێویستە هزرێکی لەدژ بهێنرێتە پێشەوە.
جەختی لەوەش کردبووه‌وه، ئێستە گەورەترین مەترسی داعش لە سووریایە بە تایبەتی کەمپی هۆل کە خەڵکێکی زۆری تێدایە ئەمانە هەموو ئامرازی ئەو کەسانەن کە داعشیان دروست کردووە و، دەیانەوێت لەم رێگەیەوە جارێکی دیکە چالاکی بکەنەوە و وەک کارتێکی فشاری سیاسی لە بەردەم وڵاتانی ناوچەکە بەکاری بهێنن.
هه‌روه‌ها موخەلەد حازم، گوتی: "ئەگەر ئیرادەیەکی ڕاستەقینە هەبووایە بۆ ئەو وڵاتانەی کە داعشیان دروست کردووە بۆ ئەوەی ڕێکخراوەکە لەنێو ببرێت ئەوا داعش لە ساڵی 2019ـەوە کۆتایی پێهاتبوو، پێوستە وریا بین و نابێت داعش بە کەم بزانین."
لەبارەی کشانەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق، موخەلەد حازم، ڕوونی کردەوە، چوونە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە بەرژەوەندیی عێراقدا نابێت و، ئەو بڕیارەشی دراوە بۆ کشانەوەیان بڕیارێکی سیاسییە و ئەمنیی نییە.
چەند جارێک سەرۆک بارزانی هۆشداری لە مەترسییەکانی داعش و سەرهەڵدانەوەی داوە. فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکاش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر نه‌یشارده‌وه، داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و پلان بۆ زیادکردنی هێرشە تیرۆریستییەکانی دادەڕێژێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، حکوومەتی عێراق چەندین جار گوتوویەتی، داعش مەترسی نەماوە و داوای کشانەوەی هێزە بیانییەکان دەکات.