پۆلیسی هەولێر کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر دەکات

تۆمەتبارەکە لە کاتی دزیکردن
تۆمەتبارەکە لە کاتی دزیکردن

K24 – هەولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگەیاند، کە بۆ گەشت هاتووەتە هەرێمی کوردستان و لە سێ فرۆشگە هەوڵی دزینی پارەی داوە.

19ـی ئابی 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ٲ. ع. ج.) دەستگیر کردووە کە بە ڕەگەز عەرەبە و بەناوی گەشتکردن هاتووەتە هەرێمی کوردستان و دوای ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن توانیویانە دەستگیری بکەن.

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندووە: ئەو تۆمەتبارە جگە لە پارە، کارت و کەلوپەلی دیکەشی بردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، تۆمەتبار شارێکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە، وایزانیووە دزییەکان دەکات و دەگەڕێتەوە، بەڵام دوای کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە هەرزوو دەستگیر کراوە

دوای لێکۆڵینەوەی تیمەکانی پۆلیسی هەولێر لە ڕووداوەکانی دزیکردن کە، توانییان تۆمەتباری ئەو ڕووداوانە دەستنیشان بکەن و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیری بکەن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ بکەنەوە تاوەکوو ڕێکارە یاساییەکانی بەرامبەر ئەنجام بدرێت.

تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەی ناوە و لە بەدواداچوونی ئالان زەندی بۆ کوردستان24 ئاماژەی بەوەکردووە: "بە مەبەستی گەشتکردن لە بەغداوە هاتم، دواتر پارەم پێ نەما و ئەم ڕووداوە ڕوویدا، قوفڵی فرۆشگەکەم شکاند و پارەکانم برد، دوای ئەوە چوومە فرۆشگەیەکی دیکە و پارەکانی ئەوێشم برد، دوای ماوەیەک فرۆشگەی سێیەمم بڕی و لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرام".

Fly Erbil Advertisment