موئمل عه‌بدولجه‌بار: هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به ده‌ردی ئالوبه‌یتیان بردین و سته‌میان به‌رانبه‌ر كردین

نوێنه‌ری ده‌رچووانی به‌شه‌پزیشكییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق فریویان داون و كاتیان پێ ده‌كوژن و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ناكه‌ن.
دووشه‌ممه، 19ـی ئابی 2024، موئمل عه‌بدولجه‌بار، نوێنه‌ری ده‌رچووانی به‌شه‌پزیشكییه‌كان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، سوپاسی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 ده‌كه‌ن كه پشتگیری له خۆپیشاندانه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان ده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خاوه‌ن و دۆسیه‌یه‌كن و سته‌میان به‌رانبه‌ر كراوه و مه‌به‌ستیانه ئه‌و سته‌مه كۆتایی پێ بهێنن.
موئمل عه‌بدولجه‌بار باسی له‌وه‌ش كرد، له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه به ده‌ردی كه‌ربه‌لا براون كه وه‌ك حوسێن و ئالوبه‌یت سته‌میان لێ كراوه.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، زۆر به ساده‌یی و به‌وپه‌ڕی ئاشتییانه و مه‌ده‌نیانه داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان به توندی ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.
دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆکانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە، بۆ چەندەم جار لەبەردەم تەلاری وەزارەتی تەندروستیی عێراق گرد بوونەوە و داوای دامەزراندنیان كرد، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پەلامار دراون دەیان کەسیان بریندار کران.
دووەمین هەفتەیە لەسەر یەک، دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە پارێزگا و شارە جوداکانی عێراق بۆ خۆپیشاندانی مەدەنیانە لە بەغدا چوونەتە بەردەم وەزارەتی تەندروستی، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە زەبری هێز هەوڵی بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەرانیان کردووە و بەهۆیەوە توندوتیژی لێ کەوتەوە و دەیان خۆپیشاندەر بە شێوەی جیاواز بریندار کران.
هەروەها بۆ ئەوەی دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەرنەچێت، وەلید خەلیفە، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا چووه بەردەم وەزارەتی تەندروستی.
لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکرده‌وه، گوایە خۆپیشاندەران هەوڵیان داوە بچنە نێو باڵەخانەی وەزارەتی دارایی، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ئەرکی یاسایی خۆیان جێبه‌جێ كردووه و ڕێگریان کردووە و بەهۆیەوە توندوتیژی دروست بووە.
هەروه‌ها ئاماژەی به‌وه داوە بەهۆی توندوتیژییەکانەوە ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوونە.