سامان به‌رزنجی: په‌تای ئاوڵه‌ی مه‌یموون زیاتر په‌یوه‌سته به خۆپارێزی و هۆشیاری تاك

ئاوڵه‌ی مه‌یموون وه‌كوو په‌تایه‌كی نوێی جیهان ده‌ركه‌وتووه و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كان به خێرایی بڵاو ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت كه گه‌شتی وڵاتان یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه. به‌رنامه‌ی باسی ڕۆژ كه له لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت، میوانداری سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و سه‌باره‌ت به په‌تای ئاوڵه‌ی مه‌یموون سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، ئه‌و نه‌خۆشییه كه له كوردی مێكوته‌ی پێ ده‌گوترێت بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1957 له مه‌یموون دۆزراوه‌ته‌وه و یه‌كه‌م حاڵه‌تیش له مرۆڤ كه ده‌ركه‌وت له ساڵی 1970 بوو.
هه‌روه‌ها سامان به‌رزنجی هێمای بۆ ئه‌وه كرد، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی بریتییه له ڕێگه‌گرتن له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه له كیشوه‌ری ئه‌فریقا بۆ كیشوه‌ره‌كانی دیكه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، كۆرۆنا به‌راورد به ئاوڵه‌ی مه‌یموون زۆر قورستره، به‌تایبه‌تی له خێرابڵاوبوونه‌وه‌ی. ئاوڵه‌ی مه‌یموون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه و له نێوان 5 بۆ 21 ڕۆژ گه‌شه ده‌كات و ده‌گوازرێته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌م نه‌خۆشییه له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه به‌تایبه‌ت له به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆدا، كه بریتییه له برین و ده‌ردان و شله‌مه‌نییه‌كانی مرۆڤ و به‌كارهێنانی قاپ و مڵاك و ئامرازه‌كانی دیكه.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، ئه‌م نه‌خۆشییه ڕێژه‌ی مردنی 3% بۆ 6%ـه و له هه‌ندێك وڵاتی ئه‌فریقا گه‌یشتووه‌ته 10%. گوتیشی، ڕێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه به‌راورد به كۆرۆنا زۆر زۆره.
ناوبراو گوتیشی، به‌هۆی ئه‌و لینكه‌ی هه‌یانه، تا ئێسته هیچ حاڵه‌تێك له ئێران و ئه‌فغانستان تۆمار نه‌كراوه. جه‌ختیشی كرده‌وه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ئاماده‌كارییان بۆ ڕووبه‌ڕووی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كردووه.
دووپاتیشی كرده‌وه ئه‌م په‌تایه زیاتر په‌یوه‌سته به خۆپارێزی و هۆشیاری تاك له دووركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشییه‌كه، هه‌روه‌ها هیچ په‌یوه‌ندی به داخستنی فرۆكه‌خانه و گه‌شته‌كانه‌وه نییه و ئه‌مه ڕوو نادات.
19ـی ئابی 2024، بە نووسراوی ژمارەی 19287 و بە ئیمزای سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گشتاندنێک ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، سۆران، راپەڕین، گەرمیان، زاخۆ و کۆیە کراوە لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن و چارەکردن و پێدانی ڕێنمایی بۆ نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون.
لە گشتاندنەکە هاتووە: لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی هاووڵاتییان لە مەترسی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون کە نەخۆشییەکی هاوبەشە لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ، کاری پێویست ئەنجام بدەن بە پەیڕەوکردنی گشت ڕێکارەکانی ئامادەکاری و خۆپارێزی بۆ ڕێگەگرتن لە سەرهەڵدان و تەشەنەکردنی ئەو نەخۆشییە.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی لە گشتاندنەکەدا، زانیاری پێویستی لەبارەی ئەو نەخۆشییە خستووەتەڕوو، هاوکات شێوازی گواستنەوەی نەخۆشییەکە و دەستنیشانکردن و چاودێریکردنی نەخۆش و بەرکەوتنەکان و چاودێریکردنی ئەو کارمەندە تەندروستییانەی کە بەرکەوتەیان هەیە لەگەڵ نەخۆشییەکە، ڕوون کردووەتەوە و ڕێنمایی پێویستی داناوە.