كۆمیسیۆن: ژماره‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتیی په‌سه‌ند كران
K24 – هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ژماره‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتیی هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی په‌سه‌ندكرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی کۆتایی بنكه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتیی له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران په‌سه‌ندكراوە.
پێشتر کۆمیسیۆن بڵاوی کردبووەوە، لە هەر چوار بازنەکەی هەرێمی کوردستان کۆی بنکەکانی دەنگدانی گشتیی هەزار و 266 بنکەیە و شەش هەزار و 318 وێستگەی دەنگدان لە خۆ دەگرێت. هەروەها کۆی وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت 749 وێستگەیە و بەسەر 165 بنکەی دەنگدان دابەش بوونە.
بەپێی تۆمارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆی گشتیی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سێ ملیۆن و 789 هەزار دەنگدەرە و تاوەکوو ئێستاش دوو ملیۆن و 901 هەزاریان کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.
وابڕیارە لە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لەسەر ئامادەکارییەکان و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی وردبینی لە لیستی کاندیدان و پەسەندکردنی کۆتایی ناوەکان، چاوەڕێ دەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەست پێ‌بکات.