هێژا محه‌ممه‌د: چه‌ندان پلانی ستراتیژی له بواره جیاجیاكان له زاخۆ جێبه‌جێ كراون
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ماوه‌ی دروستبوونی ئه‌و ئیداره‌یه، پێشكه‌وتن له بوار جۆراوجۆره‌كان به دی هاتووه و له‌سه‌ر ڕاسپارده و فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بڕیار دراوه خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی ئه‌و سنووره بكرێت و هه‌موو كارئاسانییه‌كیان بۆ بكرێت.
دووشه‌ممه، 19ـی ئابی 2024، هێژا محه‌ممه‌د، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به فه‌رمان و له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی دروست بوو، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی پێ درا بۆ خزمه‌تكردنی سنووره و خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
هێژا محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ماوه‌ی دروستبوونی ئه‌و ئیداره‌یه، چه‌ندان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گشتی پێشكه‌ش به ناوچه‌كه كراوه.
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ڕوونیشی كرده‌وه، چه‌ندان پلانی ستراتیژی له بواره‌كانی ڕێگه‌وبان، ته‌ندروستی، گه‌شتیاری و په‌روه‌رده و بواره‌كانی دیكه جێبه‌جێ كراون.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بڕیار دراوه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ ڕۆتینی خه‌ڵكی زاخۆ بكرێت.
دووشەممە، 19-08-2024، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێـی کـوردستان، سەردانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێـی کـوردستان، بە جیا لەگەڵ د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک؛ گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەڕێوەبەرانی یەکە کارگێڕییەکانی هەردوولا کۆ بووەوە.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، لە هەردوو کۆبوونەوەی دهۆک و زاخۆدا، ڕایگەیاند، "پێویستە ھەموو ھەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییان و ڕاپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتییانی سنوورەکە چڕ بکرێنەوە".
ھەر لەو دوو کۆبوونەوەدا "تیشک خرایە سەر پەرەپێدانی زیاتر و خێراکردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردن بە سنوورەکە و ھاووڵاتیانی دەڤەرەکە".
پێنجشەممە، 25-07-2024، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە چاودێریی گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ؛ لە ڕێوڕەسمێکدا، بە گوژمەی نۆ ملیار و 979 ملیۆن دینار بەردی بناغەی ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاریی دانرا.
پرۆژەکان بریتن لە:
- نووژەنکردن و ڕێکخستنی ڕێگە سەرەکییەکانی گەڕەکی "جەگەرخوین" لە سێمالکا بە درێژایی 2600 مەتر.
- ڕێکخستنی شووستەی ڕێگەکانی ناوەندی شاری زاخۆ.
- گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بۆ قشڵەی زاخۆ.
ڕۆژی 20ـی ئەیلوولی 2021، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە شاری زاخۆ بەڕێوە چوو.
لە ماوەی پێنج ساڵی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، حەوت بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نوێ دامەزراون و 17 بنکە و نووسینگە و بەش کراون بە بەڕێوەبەرایەتی، هەروەها 16 بەڕێوەبەرایەتی کراونەتەوە کە پێشتر نەبوون.
لە 81٪ـی شەقام و کۆڵانەکانی زاخۆ قیر کراون و گرنگترین ئەو پرۆژە ستراتیجییانەی زاخۆ کە لە ئاییندەدا جێبەجێ دەکرێن؛ بریتین لە دروستکردنی شەقامی (60 مەتری، ناوچەی پیشەسازی و بەنداوی ئانکۆ)، کە سوودێکی زۆری بۆ خەڵکی ئەو دەڤەرە دەبێت.
پێشتر گوهدار شێخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، زاخۆ به‌ر له‌وه‌ی بكرێته ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، ته‌نیا 35%ـی ڕێگه‌وبانه‌كانی قیر کرابوون، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كیان ئاماده كرد و خستیانه به‌ر ده‌ستی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، به خۆشحاڵییه‌وه په‌سەندی كرد و ئێستا 81%ـی ڕێگه‌وبانه‌كان قیر كراون و به‌رده‌وامیش ده‌بن.
گوهدار شێخۆ جه‌ختیشی كرده‌وه له سه‌ره‌تادا پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییان جێبه‌جێ كرد و كاری جددیان كرد بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی ئاو، ڕێگه‌وبان، پاككردنه‌وه و هه‌ر كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان.
بەپێی زانیارییەکانی وەبەرهێنانی زاخۆ، لە ئیدارەکە مۆڵەتی وەبەرهێنان دەدرێتە 48 پرۆژە، لە چوار ساڵی ڕابردووش‌دا 15 پرۆژەی وەبەرهێنان بە گوژمەی زیاتر لە 55 ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراون، یەکێک لەو کەرتانەش کە بە ڕێژەی 27% پرۆژەی تێدا جێبەجێ کراوە کەرتی گەشتیارییە، ئەمەش بووەتە هۆی هاتنی ڕێژەیەکی بەرچاوی گەشتیار و ساڵانە نزیکەی 400 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچەکە دەکەن.
هەروەها ڕۆژی 22ـی تەمموزی 2024، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ڕێوڕەسمێکدا، بە گوژمەی 25 ملیۆن دۆلار، بەردی بناغەی پرۆژەیەکی گەورەی گەشتیاریی بە ناوی "VIA PORT ZAKHO" دانرا.
لەلایەن خۆیەوە، محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاشکرای کرد، یەکێک لەو پرۆژانەی لە ئاییندەیەکی نزیکدا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێ دەکرێت، "پرۆژەی دەروازەی زاخۆیە" کە لەسەر ڕووبەری زیاتر لە 10 هەزار و 800 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت و سەدان هەلی کار بۆ هاووڵاتییانی دەڤەرەکە دەڕەخسێنێت.
زاخۆ، ده‌كه‌وێته باكووری پارێزگای دهۆك، له ساڵی 1864ـه‌وه بووه‌ته قه‌زا، ڕووبه‌ره‌كه‌ی هەزار و 209 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی زیاتر له 300 هه‌زار كه‌سه، جگه له‌و ژماره‌یه، 90 هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ری لێ ده‌ژیت.
قه‌زای زاخۆ له شاره‌دێیه‌كانی (باتیفا، ده‌ركار و ڕزگاری) پێكهاتووه، له سنووری قه‌زاكه 187 گوند هه‌یه، 92 گوند ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه و 95 گوندش به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه‌وه نه‌توانراوه ئاوه‌دان بكرێنه‌وه.
ناحیه‌ی رزگاری، 49 گوند و پێنج كۆمه‌ڵگه له‌خۆده‌گرێت، ناحیه‌ی ده‌ركایش 63 گوند و سێ كۆمه‌ڵگه‌ی تێدایه، ناحیه‌ی باتیفا 75 گوند و سێ كۆمه‌ڵگه‌ی تێدایه.
ناحیه‌ی باتیفا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆكه‌وه پێشنیاز كراوه تا ببێته قه‌زا، پێشنیازه‌كه‌ش په‌سه‌ند كراوه، كه كۆمه‌ڵگه‌ی بێگۆڤا و گوندی ئاڤه‌گه‌نیێ ببنه شاره‌دێی سه‌ر به باتیفا. هەروەها پێشنیازی گۆڕینی ناحیه‌ی باتێل بۆ قه‌زاش هەیە، كه سه‌ر به قه‌زای سێمێله، به‌ڵام ئیداره‌كه‌ی بۆ ئیدارەی زاخۆ بگوازرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هه‌نگاوه جێبه‌جێنه‌كراوه.
له ڕووی ئابوورییه‌وه زاخۆ پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه و ده‌روازه‌ی سنووری "ئیبراهیم خه‌لیل" له سنووری ئیدارەی زاخۆیه، هه‌رێمی كوردستان به توركیا ده‌به‌ستێته‌وه و ڕێگه‌یه‌كی بازرگانی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش.
زاخۆ چه‌ندین شوێنه‌واری مێژووی گرنگی هه‌یه، كه به پێی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری مێژوویی دهۆك، (159) شوێنه‌واری مێژوویی له‌و قه‌زایه ده‌ستنیشانكراوه، له گرنگترینیان (پردی ده‌لال، كه‌لی زاخۆ، كه‌لی قوبادپاشا، شوێنه‌واری كێسته).
زاخۆ له باكووری پارێزگای دهۆكه، له ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ قه‌زای ئامێدی، ناوه‌ندی دهۆك و قه‌زای سێمێل له باشوور و باشووری ڕۆژئاوا، زاخۆ هاوسنووره له‌گه‌ڵ باكووری كوردستان.