لە هەولێر تاقیكردنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش به‌ هێلیكۆپته‌ر ئه‌نجام درا

K24 – هەولێر:

یەکەم تاقیکردنەوەی گواستنەوەی نەخۆش لەسەر باڵەخانەی دادگای هەولێر ئەنجامدرا، وەک تاقیکردنەوەیەک ئەمڕۆ لەسەر باڵەخانەی دادگای هەولێر هێلیکۆپتەری فریاگوزاری نیشت و نەخۆشێکیان گواستەوە کە لەماوەی چەند خولەکێک نەخۆش دەگەیەنێت بە نەخۆشخانە.

دەستەی کارگێڕی دادگای هەولێر داوا لە وەزارەتی تەندروستی دەکەن بۆ دابینکردنی ستافێکی تەندروستی لەنێو دادگای هەولێر لەبەر ئەوەی ڕۆژانە نزیکەی پێنج هەزار کەس سەردانی دەکەن و چەندین حاڵەتی نەخوازراو ڕوودەدات کە پێویستیان بە فریاگوزاری سەرەتایی هەیە تاوەکو تیمەکانی فریاگوزاری دەگەن.

تاقیکردنەوەی گواستنەوەی تۆمەتباری نەخۆشەیەکە لە سەر باڵەخانەی دادگای هەولێر، یەکەمجارە ئەم خزمەتگوزارییە بۆ دادگای هەولێر دابین دەکرێت و هێلیکۆپتەر لەسەر باڵەخانەی دادگا دەنیشێتەوە.

لە ساڵی ڕابردوو پارێزەرێکی گەنج لەنێو باڵەخانەی دادگای هەولێر جەڵتە لێی دا و بەهۆی دواکەوتنی تیمی فریاکەوتن بەر لە گەشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، بۆیە پارێزەرانیش دەستخۆشی لەو کارە دەکەن و بە هەنگاوێکی گرنگی دەزانن.