عێراق زیاتر لە چوار هەزار هاووڵاتی لە کەمپی هۆلەوە گەڕاندووەتەوە
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند "تاوەكو ئێستا زیاتر لە چوار ھەزار هاووڵاتی عێراقی لە کەمپی ھۆلەوە گەڕێندراونەتەوە عێراق".
بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیش دەڵێت: کەمپی هۆل بووە بە شوێنێک بۆ پەروەردەکردنی نەوەیەکی نوێی داعش و ئەگەر چارە نەکرێت، هەڕەشەکەی لە ساڵی 2014 زیاتر دەبێت.
نزیکەی 50 هەزار ئافرەت و منداڵی چەکدارانی پێشووی داعش لە کەمپی هۆلن كە دەكەوێتەی پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان.
سەعید جیاشی، ڕاوێژكار لە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، ڕایگەیاند، تاوەكو ئێستا چوار ھەزار و 390 هاووڵاتی عێراقی لەو کەمپەوە گەڕێندراونەتەوە و نزیكەی 20 هەزاری دیکە ماون، گوتیشی، حکوومەتی عێراق دیدگایەکی جیاوازی هەیە لە وڵاتانی دیکە، چونكە ھەوڵ دەدات ئەو خێزانانە ھاوشێوەی پێشوو ژیانێكی ئاساییان ھەبێت و بیانگەڕێنێتەوە ناو كۆمەڵگە.
ھاوكات، كەریم نووری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، دەڵێت: کەمپی هۆل بووە بە شوێنێک بۆ پەروەردەکردنی نەوەیەکی نوێی داعش و ئەگەر چارە نەکرێت، هەڕەشەکەی لە ساڵی 2014 زیاتر دەبێت. ئاماژەی بەوەش دا "عێراق یه‌كه‌م وڵاتی جیهانه به هاوكاریی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ڕێكخراوه‌كان كار بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه ته‌وقیتكراوه‌کەی كه‌مپی هۆل ده‌كات".
ده‌شڵێت: 11 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری له دووباره شیاندنه‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌كانی كه‌مپی هۆل له كه‌مپی جه‌دعه ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك ئه‌وانه‌ی تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه كراونه‌ته‌وه، ئه‌نجامێكی دڵخۆشه‌ری هه‌بووه.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق پڕۆژه‌ی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه و دووباره تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی عێراقییه گه‌ڕاوه‌كانی كه‌مپی هۆلی راده‌گه‌یاندووە. ئەو ئاوارانەی لەپاش وردبینیى دۆسیەکانیان لەلایەن لیژنەیەکى ئەمنیى عێراقییەوە، دەبرێنە کەمپى جەدعە لە نەینەوا، بە مەبەستى شیاندنەوەیان بەر لە گەڕاندنەوەیان بۆ زێدى پێشووى خۆیان.